بڕوانامەکانی خولی بەرهەمهێنانی راپۆرتی مەڵتیمێدیا لە بەشی راگەیاندن دابەشکرا



بڕوانامەکانی خولی بەرهەمهێنانی راپۆرتی مەڵتیمێدیا لە بەشی راگەیاندن دابەشکرا

 shna.amin@univsul.edu.iq

لە مەراسیمێکدا لەبەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بڕوانامەی بەشداریکردن لە خولی تایبەت بە بەرهەمهێنانی راپۆرتی مەڵتیمێدیای دابەشکرا کە لە لایەن زانکۆی سلێمانی و رێکخراوی بالیک ی ئەڵمانی و بە سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا سازکرابوو.

رۆژی سیشەممە 2016/12/20 بە ئامادەبونی کریستۆف سۆدمان بەڕێوەبەری کۆمپانیای بالیک بۆ کاری مێدیایی و پەیوەندیە گشتییەکان و (د. خەسرەو رەشید) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و( د.هێرش عەبدوڵا) یاریدەدەری راگر و سەرۆک بەشەکانی (راگەیاندن، مێژوو، جوگرافیا و شوێنەوار )و ژمارەیەک لە مامۆستایان رێورەسمی دابەشکردنی بڕوانامەی بەشداریکردن لە خولی بەرهەمهێنانی راپۆرتی مەڵتیمێدیا بەڕێوەچوو کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بۆ ماوەی چوار هەفتە بەڕێوەچوو.

د. ئیبتیسام قادر، سەرۆکی بەشی راگەیاندن لە وتەیەکدا رایگەیاند کە خولەکە لەچوارچێوەی هەماهەنگی و لێکتێگەیشتینی هەردوو زانکۆی سلێمانی و رێکخراوی بالیک بۆ کاری مێدیا و پەیوەندییە گشتیەکان بەڕێوەچوو کە چەند پسپۆڕێکی وڵاتی ئەڵمانیا وانەکانیان وتۆتەوە و ئەوەش سودی زۆری دەبێت بۆ بەشداربوانی خولەکە بە تایبەت مامۆستایان.

 

هەروەها د. خەسرەو لە وتەیەکدا پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی خولەکە کردوو باسی لە گرنگی ئەو جۆرە خولانەی کرد لە پەرەپێدانی توانای مامۆستایان و خوێندکاران و هەروەها بۆ سود وەرگرتن لە ئەزمونی بیانی بۆ کاری مێدیایی. و بەڵینیدا کە وەک زانکۆی سلێمانی بەردەوامبن لە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆ پێشکەوتوەکان بۆ زیاتر خزمەتی زانست و پێشخستنی ئاستی زانستی زانکۆ.

کریستۆڤ سودمان، سەرپەرشتیار و یەکێک لە وانەبێژەکان دەربارەی خولەکە رایگەیاند کە بەرهەمهێنانی راپۆرتی مەڵتیمێدیا ئێستا یەکێکە لە ژانرە نوێیەکانی بواری مێدیا و زۆرێک لە مێدیاکان کاری لەسەر دەکەن بە پێکەوە گرێدانی رەگەزەکانی دەنگ و وێنە و ڤیدیۆ و تێکست. هەروەها خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە هاوکاری لەگەڵ بەشی راگەیاندن و سەرکەوتنی خولەکە





 2016-12-26
 431