د. یوسف گۆران لەگەڵ ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی کۆبووەوە



د. یوسف گۆران لەگەڵ ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی کۆبووەوە

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 سەرلەبەیانی رۆی (2017/1/7) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆو ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی  کۆبوونەوە.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا دکتۆر یوسف گۆران پیرۆزبایی دەستپپێکردنەوەی دەوامی لەسەرجەم راگرەکان کردوو دەستخۆشی لە مامۆستایان و فەرمانبەران کرد، کە بەهەوڵی هەموو لایەک نەیانهێشت ئەمساڵی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی پەکی بکەوێت، وتیشی بایکۆت شکاندن مانای ئەوە نییە کە لە داواکانمان پاشگەز بووینەتەوە بەڵکو سوورین لەسەر بەدەستهێنانی مافە رەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران، لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باسی لە پڕۆژەی لامەرکەزیەت و دارایی زانکۆکان کرد وتی دەتوانین سەرجەم شایستە داراییەکان لەو سندوقە تا رادەیەک جێبەجێ بکرێت.

هەر لەو  کۆبوونەوەیەدا راگرەکان کێشەو کەموکوڕییەکانی خۆیان بۆ وەزیری خوێندنی باڵا باسکرد، ئەویش لای خۆیەوە بەڵێنی پێدان بەپێی توانا داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات، وتیشی لە داهاتوودا هەوڵدەدەین ئەنجوومەنی را دروست بکرێت کە ئەو ئەنجوومەنە کەسانی شارەزای دەرەوەی زانکۆکانی بۆ دادەنرێت و هەوڵدەدرێت لە رێی ئەو ئەنجوومەنەوە زانکۆ بەکۆمەڵگاوە ببەستێتەوە.

لە کۆتاییشدا وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند کە لەمساڵەوە بە دوو بەش خوێندنی باڵای ماستەرو دکتۆرا دەکرێتەوە داواشی لە راگرەکان کرد کە ئامادەکاری بۆ ئەو پڕۆسەیە بکرێت تا ئەو کەسانەی سوود مەند نەبوون بتوانن سوود لەم پڕۆسەیە  وەر بگرن.





 2017-01-07
 804