وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پلانی نوێی خوێندنی باڵا/ماسته‌ر و دكتۆرا ڕاده‌گه‌ێنێت



وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پلانی نوێی خوێندنی باڵا/ماسته‌ر و دكتۆرا ڕاده‌گه‌ێنێت

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی

له‌ كۆبونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای خوێندنی باڵا، كه ‌یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی سه‌رجه‌م زانكۆكان بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا تێیاندا ئه‌ندامن، نه‌خشه‌رێگای نوێی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرای په‌سندكرد.

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (9/1/2017) له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی ڕێنماییه‌كانی خوێندنی باڵا و نه‌خشه‌رێگه‌ی نوێی خوێندنی باڵا بریاری له‌باره‌یه‌وه‌ درا.

 

دوای تاوتوێكردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌و بابه‌تانه‌، لێژنه‌كه‌ ئه‌م بڕیاریانه‌ی به‌كۆی ده‌نگ په‌سند كرد:

1. لێژنه‌ی باڵای خوێندنی باڵا كه‌ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م زانكۆكان تێیاندا ئه‌ندامه‌ پابه‌ندبونی خۆیان به‌جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م ڕێنماییه‌كانی خوێندنی باڵا/ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017) دوپات كرده‌وه‌ به‌تایبه‌ت مه‌رجی توانستی زمانی ئینگلیزی.

2. لێژنه‌ی باڵای خوێندنی باڵا بڕیاریدا له‌مه‌ودوا پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا/ماسته‌ر و دكتۆرا بكرێته‌ دوو سیمسته‌ر به‌ شێوه‌یه‌ك سیمسته‌ری زستانه‌ له‌ مانگی  (9) پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن ده‌ستپێبكات و كۆرسی خوێندن له‌ مانگی (1) ده‌ستپێبكات، سیمسته‌ری هاوینه‌ له‌ مانگی (3) پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن ده‌ستپێبكات و له‌ مانگی (6) كۆرس خوێندن‌ ده‌ستپێبكات.

 

3. هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا لێژنه‌كه‌ به‌هه‌مان مه‌رج و ڕێنمایی خولی پێشوی سیمسته‌ری زستانه‌، سیمسته‌ری هاوینه‌ی په‌سه‌ندكرد، كه‌ پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن و تاقیكردنه‌وه‌و ده‌ستپێكردنی خوێندنی بۆ سیمسته‌ری هاوینه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:

·        واده‌ی پێشكه‌شكردن له‌ ڕێكه‌وتی (26/3/2017 تا 17/4/2017) ده‌بێت.

·كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی بۆ خوێندنی ماسته‌ر له‌ رێكه‌وتی (2/5/2017) ده‌بێت و، بۆ خوێندنی دكتۆراش له‌ رێكه‌وتی (3/5/2017) ده‌بێت.

·   ڕێكه‌وتی ده‌ستپیكردنی كۆرسی خوێندن له‌ سیمسته‌ری هاوینه‌ له‌ ڕێكه‌وتی (11/6/2017) ده‌بێت.





 2017-01-10
 2104