ژمارەیەك لە خوێندكارانی بەشی جوگرافیا كارێكی خۆبەخشانە ئەنجامدەدەن



ژمارەیەك لە خوێندكارانی بەشی جوگرافیا كارێكی خۆبەخشانە ئەنجامدەدەن

 shna.amin@univsul.edu.iq

ژمارەیەك لە خوێندكارانی بەشی جوگرافیا لە كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانكۆی سلێمانی لەسەر ئەركی خۆیان توانیان زەوی هۆڵەكانی خوێندنیان چاكبكەنەوە.

چەند خۆێندکارێکی قۆناغی چوارەمی بەشی جوگرافیا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان كە پێكهاتبوون لە (گەزەند رزگار تاهر، بیلال جلال علی ، راستگو نورالدین ابوبکر، مەردان ابوبكر محمد امین و ژیار شەمال حمەحمەامین)لە کارێکی خۆبەخشانەدا توانیان بەشێک لە کاشی و زەوی بەشەکە چاکبکەنەوە، لە پێناو هاریکاریکردنی کۆلێژ و زانکۆ کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە توانای خەرجکردن و چاككردنیان نەبووە.

لە بەرامبەر هەوڵ و دڵسۆزی ئەو خوێندكارانەشدا راگرایەتی کۆلێژ و سەرۆکی بەش و مامۆستایان بە ئەركی خۆیان دەزانن كە سوپاسی هەستی بەرپرسیاری ئەو کۆمەڵە خوێندکارە بكەن و هیوادارن نمونەیان زۆر بێت.





 2017-02-12
 123