خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشرێتە د.جەزا تۆفیق



خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشرێتە د.جەزا تۆفیق

 shna.amin@univsul.edu.iq

رۆژی دووشەممە 2017/2/6لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکاندا بە ئامادەبونی راگر و یاریدەدەری راگر و سەرۆکی بەشە زانستییەکانی کۆلیژ خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە د.جەزا تۆفیق تاڵب لە بەرامبەر ئەو ئەرک و خزمەتەی كە وەک راگری سکوڵی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە رابردوودا پێشكەشی كردووە.

لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا د.ئیبتیسام ئیسماعیل، راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە وتەیەکی کورتدا بە ناوی راگرایەتی و مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندکارانەوە سوپاسی د.جەزا تۆفیق ی کرد لە بەرامبەر ئەرک و ماندوبونی لە ماوەی رابردودا کە وەک راگری سکوڵ خزمەتی کۆلێژەکەی کردووە و پاشان خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە راگری پێشوو.

لە بەرامبەردا د. جەزا تۆفیق تاڵب سوپاسی راگری نوێ و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایانی کرد کە لە ماوەی دەست بەکاربونیدا هاوکاری بوون  و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و بەڵێنی هاوکاری بە راگری نوێدا لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا.





 2017-02-12
 301