بەوێنە.. مەراسیمی پێشوازیكردن لە خوێندكارانی قۆناغی یەكەم و رێزلێنان لە خوێندكارە یەكەمەكان



بەوێنە.. مەراسیمی پێشوازیكردن لە خوێندكارانی قۆناغی یەكەم و رێزلێنان لە خوێندكارە یەكەمەكان

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

مەراسیمی پێشوازیکردن و ڕێزلێنان لە خوێندکاران بەڕێوەچوو

 

پێشنیوەڕۆی دووشەممە ١٣ ی شوباتی ٢٠١٧ مەراسیمی پێشوازیکردن لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێجی پەروەردەى بنەڕەت و خەڵاتکردنی خوێندکارە یەکەمەکان لەسەر ئاستی قۆناغ و بەشەکان بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگری کۆلێج پ.ی.د. عەلی قادر عثمان و یاریدەدەرى ڕاگر د. حەسەن فەخرەدین لە هۆڵی ئیسماعیل بێشکچی بەڕێوەچوو.

سەرەتای مەراسیمەکە بە پێشکەشکردنی وتاری بەخێرهاتن لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم بەشەکان لە لایەن هەریەکە لە بەڕێزان ڕاگری کۆلێج و نوێنەری گشتی خوێندکارانی کۆلێج دەستی پێکرد.

لە میانەى وتارەکەى دا بەڕێز ڕاگری کۆلێج بە گەرمی بەخێرهاتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کرد و ئاماژەى دا بە چەند یاسای و ڕێنماییەکی کۆلێج و زانکۆ تایبەت بە خوێندکان پاشان دەستخۆشی لە خوێندکارە یەکەمەکانی سەر ئاستی قۆناغ و بەشەکانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٥ – ٢٠١٦) کرد و هیوای خواست بۆ ئەمساڵی خوێندنیش هەوڵ و کۆششی زیاتر بدەن و سەرکەوتووبن لە سەرجەم قۆناغەکاتی خوێندنیان دا.

لە کۆتاییدا بڕوانامەى ڕێزلێنان کە لە لایەن نوێنەرایەتی گشتی خوێندکارانەوە ئامادەکرابوو درا بە خوێندکارە سەرکەوتووەکان.

 

ڕاگەیاندنی کۆلێجی پەروەردەى بنەڕەت





 2017-02-14
 1231