مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی سووته‌مه‌نی ئه‌مساڵی زانكۆی سلێمانی دابین كرد



مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی سووته‌مه‌نی ئه‌مساڵی زانكۆی سلێمانی دابین كرد

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، لەڕێگەی حکومەتی عیراقەوە سوتەمەنی ئەمساڵی سەرجەم سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی دابیندەکات و سەرۆکی زانکۆی سلێمانیش لەوبارەیەوە زانیاری دەخاتەڕوو.

 پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌رد. رەزا حسن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەوەکالەت، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە سوپاسەوە بەدەم داواکارییەکەمانەوە ھات و بڕی ٢٠٠ ھەزار لیتر سووتەمەنی بۆ دابینکردین.

وتیشی: لە قۆناغی یەکەمدا بڕی ٧٢ ھەزار لیترمان لە عەمبارەکانی سووتەمەنیی کەرکوکەوە بەدەستگەیشتووە.

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد کە رۆژانە بۆ گەرمکردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان و ھۆڵەکانی خوێندنی زانکۆ، پێویستییان بە (٥ – ١٠) ھەزار لیتر سووتەمەنی ھەیە.

وتیشی: بەشی زۆری ئەو سووتەمەنییەی لەلایەن مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەوە بۆمان دابینکراوە، گازوایلە.

بەوتەی د. رەزا، لەئێستادا ھیچ کێشەیەکیان لەبارەی کەمیی سووتەمەنییەوە نەماوەو ئەو بڕەی بۆیان دابینکراوە، بەشی ئەمساڵی خوێندن دەکات.





 2017-02-16
 379