سیمینارێک دەربارەی هونەری کاریکاتێر لە بەشی راگەیاندن بەڕێوەچوو



سیمینارێک دەربارەی هونەری کاریکاتێر لە بەشی راگەیاندن بەڕێوەچوو

 shna.amin@univsul.edu.iq

شێوەکار و کاریکاتێریست محەمەد فەتاح سیمینارێکی دەربارەی هونەری کاریکاتێر و رۆڵی لە رۆژنامەگەری کوردیدا پێشکەشی خوێندکارانی بەشی راگەیاندن کرد.

رۆژی چوارشەممە 2017/2/22 وەک بەشێک لە وانەی پراکتیکی رۆژنامە لە قۆناغی چواری لقی رۆژنامە لە بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی سیمینارێک بۆ کاریکاتێریست محەمەد فەتاح رێکخرا. 

لە سیمینارەکەدا هونەرمەند باسی گرنگی کاریکاتێری کرد وەک هونەرێکی رۆژنامەنوسی و ئەرکی لە گەیاندنی پەیامی مێدیاییدا. هەروەها جۆرەکانی کاریکاتێر و رۆڵی لە رۆژنامەگەری بە گشتی و رۆژنامەگەری کوردی خستەڕوو، و بە تایبەت باسی ئەزمونی گۆڤاری سیخورمەی کرد کە وەک گۆڤارێکی تەنزئامێز بایەخی زۆری بەم هونەرەداوە و توانیویەتی پێگەی خۆی لە رۆژنامەنوسی کوردی جێگیر بکات.

لە کۆتایی سیمینارەکەدا بە پرسیار و وەڵامی خوێندکاران  گفتوگۆی زیاتر دەربارەی هونەری کاریکاتێر ئەنجامدرا.





 2017-02-27
 381