لە زنجیرە سیمینارێکدا کۆلێجی پەرستاری زانکۆی سلێمانی خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە خوێندنگە یەكی نموونەیی كرد



لە زنجیرە سیمینارێکدا کۆلێجی پەرستاری زانکۆی سلێمانی خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە خوێندنگە یەكی نموونەیی كرد

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

  کۆلێجی پەرستاری، زانکۆی سلێمانی خزمەتگوزاری ڕۆشنبیری تەندروستی پێشکەش بە خوێندنگەیەکی نموونەیی دەكات.

 لە زنجیرە سیمینارێکی تایبەتدا مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێجی پەرستاری، زانکۆی سلێمانی خزمەتگوزاری تەندروستییان پێشکەش بە خوێندنگەی "ڕەئووف عەلی ئەفەندی نموونەیی" كرد.

لەماوەی دوو ڕۆژداو بەسەرپەرشتی مامۆستایانی بەشی تەندروستی و کۆمەڵ، خۆێندکارانی قۆناغی چوار زیاتر لە (۱۰) سیمیناریان پێشکەشکرد کە تیایدا جەختکرایەوە لە پاکڕاگرتنی خوودی و ژینگەیی و بەرگرتن بە نەخۆشییە گواستراوەکان.

 زیاتر لەمەش منداڵانی خوێندنگەکە بەشێوەی پراکتیک هاندران تەندرووستی دەم وددانەكانیان بپارێزن پاشان جۆر و شێوازی خواردنە تەندروستەکانیان پێئاشناکرا.





 2017-03-12
 1162