بە وێنە: خوێندكارانی كۆلێجی یاسا بە شێوەیەكی جیاواز و وەك وەفایەك بۆ شەهید كاردۆ جەبار وێنەی دەرچون دەگرن



بە وێنە: خوێندكارانی كۆلێجی یاسا بە شێوەیەكی جیاواز و وەك وەفایەك بۆ شەهید كاردۆ جەبار وێنەی دەرچون دەگرن

 shna.amin@univsul.edu.iq

بەشێك لە خوێندكارانی قۆناغی چوار لە كۆلێجی یاسای زانكۆی سلێمانی وەك وەفایەك بۆ شەهید كاردۆ جەبار بە جل و بەرگی بەرگری شارستانییەوە وێنەی دوا قۆناغەكانی خوێندنیان دەگرن و تا بتوانن لەم ڕێگەیەوە بە شەهید كاردۆ بلێن كە هەرگیز لە بیرت ناكەین.

جێی وەبیر هێنانەوەیە كە شەهید كاردۆ ئێوارەی ڕۆژی2017/4/21 بە هۆی ئاگركەوتنەوە لە یەكێك لەبەشە ناوخۆییەكانی كۆڕان و لەپێناو ڕزگاركردنی ژیانی خوێندكاران گیانی خۆی سپارد و لەو پێناوەشدا بەشەناوخۆییەكە كرا بەناوی شەهید كاردۆوە.





 2017-05-08
 920