لە زانكۆی سلێمانی كارێكی هونەری نمایشدەكرێت



لە زانكۆی سلێمانی كارێكی هونەری نمایشدەكرێت

 shna.amin@univsul.edu.iq

لە درێژەی چالاكییە هونەرییەكاندا لە زانكۆی سلێمانی كارێكی هونەری بەیان مانی نمایشكرا.

لە ڕێوڕەسمێكدا و بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و ڕاگری هەریەك لە كۆلێجی هونەر و كۆلێجی بازرگانی ئێواران و ژمارەیەك لە ئەكادیمستی هونەری سەرلەبەیانی ڕۆژی2017/6/19كارێكی هونەری هونەرمەند دكتۆر بەیان مانی لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی دانرا. 

لە لێدوانێكیدا دكتۆر بەیان مانی ووتی: پێمخۆشبوو وەك مامۆستایەكی زانكۆ و هونەردۆستێك لە ڕێكەی ئەم كارەوە بە شێوەیەكی زانستی خزمەت بە بواری هونەری بكەم لە زانكۆی سلێمانیدا، بۆ ئەمەش سوپاسی سەرۆكی زانكۆی كرد كە پشتگیری تەواوی لە پڕۆژەكە كردووە و ئاماژەی بەوەشدا كە وەك كەسێكی ئەكادیمی ئامانج لەم كارە ئەوەیە كە دەمانەوێت لەم ڕێگەیەوە خزمەتی زیاتر بە بوارەكە و زانكۆ بگەیەنین وەك چۆن لە ووڵاتان و ناوەندە زانستی مەعریفییەكاندا هونەر بابەتێكی گرنگ بووە، دكتۆر بەیان مانی ووتیشی: پڕۆژەكە خۆی لە پەیكەرێكدا دەبینێتەوە كە پێكهاتووە لە قەڵەمێك و ژمارەیەك كتێبی پێوەیە و لە شێوەی دارێكدا دەردەكەوێت و ووتی: هەوڵمداوە كارێی تازەبكەم و جیاوازبێت لە كارە هونەرییەكانی تر و ئەمەش وەك هاندانێك دەبێت تا خوێندكاران زیاتر ئاشنابن لە دونیای كتێبدا.

لە درێژەی لێدوانەكەیدا دكتۆر بەیان مانی ووتی: لە هەموو ووڵاتانی دونیادا لە ناوەندە ئەكادیمی زانستییەكاندا كۆمەڵێك كاری هونەری جوان هەیە كە ئەو جێگەی پێدەناسرێت بۆیە منیش بە باشم زانی و بە هاوكاری زانكۆی سلێمانی ئەم كارە بە ئەنجامبگەیەنم تا ببێـە شوێنكی جوان و سەرەنج ڕاكێش وەك ئەوەی كەلە ئێستادا هەیە.

لە كۆتاییدا دكتۆر ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆ زۆر سوپاسی دكتۆر بەیانی كرد لە پای ئەو كارە جوانەی كە پێشكەشی زانكۆ و لایەنی هونەری كردووە و هیوای خواست نمونەی زۆربێت و ووتی زانكۆ و بواری هونەری پێویستی بە كاری لەم شێوە هەیە.   





 2017-06-20
 1366