بروسكەی پیرۆزبایی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە



بروسكەی پیرۆزبایی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی  زانكۆی سلێمانی بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە كە هاوكاتە لەگەڵ كۆتایی هاتنی ساڵی نوێی خوێندن، پیرۆزبایی لە سەرجەم  مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكات، راشیدەگەیەنێت " خۆڕاگری و لە خۆبردویتان نیشانەی دڵسۆزیتانە بۆ گەلی كوردو رەوتی زانست و ئەكادیمیا لە كوردستان، دووبارە دەستی ماندووبونتان دەگوشین".
ئەمەش دەقی پیرۆزباییەكەیە:
بەڕێزان: مامۆستایان، فەرمانبەران، خوێندكارانی ئازیزی زانكۆی سلێمانی.
بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزو كۆتایی هاتنی ساڵی نوێی خوێندنەوە، بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەین و دەستی یەكە بەیەكەی ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانە دەگوشین كە بەدرێژایی ئەمساڵی پڕ لە قەیران و رووداوی نەخوازراوەوە، بەدڵسۆزییەوە ئەركی سەرشانیان جێبەجێ كرد، لەخۆبردوویی و خۆڕاگری ئێوە درەوشاوەیەو نیشانەی ئەمەك و دڵسۆزیتانە بۆ گەل و نەتەوەكەتان و پێشخستنی رەوتی زانستە لە وڵاتەكەتاندا.. بۆیە هیوادارین بەو گروتینەوە بەردەوامبن و وەك هەمیشە زانكۆكەتان پێشەنگی ناوەندە زانستی و ئەكادیمییەكان بێت  لە كوردستاندا..
 
پرۆفیسۆری یاریدەدەر 
د.رەزا حەسەن
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی
2017/6/24
   
 




 2017-06-24
 1225