یەکەمین گۆڤار لە بواری پەروەردەی بنەڕەتدا بڵاودەکرێتەوە



یەکەمین گۆڤار لە بواری پەروەردەی بنەڕەتدا بڵاودەکرێتەوە

 shna.amin@univsul.edu.iq

کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی سلێمانی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری پەروەردەی بنەڕەت، بە دروشمی (بەرەو پەروەردەیەکی مۆدێرن) دەکاتە بەردیدەی خوێنەرانی.

ئەم گۆڤارە گۆڤارێکی زانستی وەرزییە، بایەخ بە زانستە پەروەردەییەکان دەدات بە هەموو بوارەکانییەوە، بە جورێک گۆڤارەکە لەلایەن خوێندکارانی بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی سلێمانیەوە دەردەکرێت ، بە هاوکاری کۆلێج.

جێی باسە گۆڤاری پەروەردەی بنەڕەت خاوەنی ئیمتیازی دکتۆر ئەحمەد بابان و سەرنووسەریش جەمال پێنجوێنی و بەڕێوەبەری نووسینیشی حکمەت مەعروفە وچەندین نابەت و توێژینەوەی گرنگیش لە خۆدەگرێت.

 





 2017-07-02
 1927