توێژینەوەیەكی نوێ لە كۆلێجی زانست بەشی بایۆلۆجی كە سودێكی زۆری دەبێت بۆ بواری پزیشكی



توێژینەوەیەكی نوێ لە كۆلێجی زانست بەشی بایۆلۆجی كە سودێكی زۆری دەبێت بۆ بواری پزیشكی

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

لە توێژینەوەیەكی نوێدا مامۆستایەكی كۆلێجی زانست توێژنەوەیەكی نوێ و گرنگ لەبواری بایۆلۆجی ئەنجامدەدات بەرهەمەكەی  دەتوانرێت بەشێوەیەكی بەرفروان لە بواری پزیشكی دا وەكو دژە هەوكردن و دژە بەكتریا دژە خەمۆكی  سوودی لێوەر بگیرێت.

 توێژنەوەكە لەلایەن د. هۆشیار عەبدوڵڵا مامۆستا لە كۆلێجی زانست بەشی بایۆلۆجی ئەنجامدراوە.

كورتەیەك لە تویژینەوەكە:

   ئامانجی ئەم تویژینەوەیە هاندان و زیادكردنی هەندێك لە بەرهەمە سروشتیەكانی وەك (فینولات و فلاڤۆنات و هایپرسین و سیدوهایپرسین) بە دامەزراندن و بەكارهێنانی ڕێگەی بایوتەكنەلۆجی لە  شانەی چێندراوی ڕووەكی Hypericum triquetrifolium كە بە كوردی بە زوڕناتك ناسراوە  كەبە سە رجاوەی گرنك دادەنریت لە بواری پزیشكی دا وەكو دژە هەوكردن و دژە بەكتریا و دژە كەڕووەكان و هەروەها ئەم ڕووەكە ڕیژەیەكی زۆری لە هایپرسین و سیدوهایپرسینی بەرهەم دەهینێت كە بەشێوەیەكی بە رفروان وەكو دژە خەمۆكی  ئەتوانرێت سوودی لی وە ربگیرێت.

       شانەی كالەسی دروست بوو دوای 21 ڕوژ   لە هەرسێ بەشەكەی ڕووەكەكەدا درایە بەر تیشكی گامە بە چوار بڕی جیاواز (40, 30, 20, 10 ) گرەی لەسەرچاوەی (60C) وە بە بڕی (0.5) گرەی/دقیقە. بڕی  بەرهەمە سروشتیەكان دیاری كران پاش بەكارهێنانی تیشكی گاما بە بڕی جیاواز، وە ئەنجامەكان دەریان خست كە زیادبونێكی بەرچاو هەیە لە كۆبونەوەی  هەندیك پێكهاتەی  بەرهەمە سروشتیەكانی بەهۆی بەكارهێنانی تیشكی گاماوە بە بڕی (10)گرەی بە بەراورد لەگەڵ كۆنتڕۆڵدا.

 

Title: Changes induced by gamma ray irradiation on biomass production and secondary metabolites accumulation in Hypericum triquetrifolium T. callus cultures

Journal: Industrial Crops and Products         

Publisher: Elsevier

Impact Factor: 3.18

https://doi.org/10.1016/j.indcrop.2017.06.040

 

 

 

 

 





 2017-07-06
 1177