زانكۆی سلێمانی لە پلەی دووەمدایە



زانكۆی سلێمانی لە پلەی دووەمدایە

 shna.amin@univsul.edu.iq

بەپێی راپۆرتی ساڵانەی گۆگڵ بۆ بەكارهێنانی توێژینەوەی زانكۆكان وەك سەرچاوەی زانستی ، زانكۆی سلێمانی لە سەر ئاستی زانكۆكانی كوردستان لە پلەی دووەم دا دێت.

لە پرۆسەی ئامادەكاری بۆ بڵاوكردنەوەی ڕیزبەندی نیشتمانی بۆ باشترین زانكۆ لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، زانكۆی سلێمانی تۆمارێکی بەرز بەدەست دەهێنێت و لە پلەی دووەم دا دێت لە رووی بەكارهاتنی توێژینەوەكانی (google Citation) لەسەر ئاستی جیهان.

هەڵسەنگاندنی (Webometrics) بۆ توێژینەوەی زانكۆكان پێوەرێكە تەنها ئەو زانكۆیانە دەگرێتەوە كە توێژینەوەكانی وەك سەرچاوەی توێژینەوە زیاتر لە 1000 جار بەكارهاتبێت، زانكۆی سلێمانی كە لە پلەی دووەم دا دێت و زیاتر لە 3274 جار بەكارهاتووە.

لەمبارەیەوە پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وێرای دەستخۆشیكردن لە مامۆستایان و توێژەرانی زانكۆ رایگەیاند: ئەمە هەنگاوێكی چاوەڕوان كرابوو چونكە زانكۆی سلێمانی كە لە گشت بوارە زانستی و ئەكادیمیەكاندا پێشەنگە لە بواری توێژینەوەكانیشدا خاوەن تۆمارێكی بێوێنەیە، وتیشی: ئەگەر توێژینەوەكانی زانكۆی سلێمان بە دیجیتاڵی بكرێن و لە سەر تۆرەكانی ئینتەرنێت فەراهەم بكرێن ئەوا زۆر لەو ئاستە بەرزتر دەبێت كە بڵاوكراوەتەوە.

هەر لەمبارەیەوە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی هانی مامۆستایان و توێژەرانی زانكۆی سلێمانی دا کە توێژینەوەكانیان لە جۆرناڵە جیهانیەكان بڵاوبكەنەوە بۆ ئەوەی لە سەر  تۆڕەکانی ئینتەرنێت فەراهەم بكرێن و لە گەڕانی (گۆگڵ سكۆلار)دا ببینرێن و وەك سەرچاوە بەكاربهێنرێن، ئەوەشی خستەڕوو كە هێشتا كات ماوە بۆ زیاتر بەرزكردنەوەی ئاستی زانكۆی سلێمانی لەم بوارەدا، چونكە ریزبەندی نیشتمانی لە كۆتای مانگی هەشتدا بڵاودەبێتەوە و توێژەران لەئێستاوە  دەتوانن دەست بە بڵاوكردنەوەی توێژینەوەكانیان بكەن.

ئەم هەڵسەنگاندنەی (Webometrics) بۆ توێژینەوەی زانكۆكان بە یەكێك لە بنەما سەرەكییەكان دادەنرێت كە پرۆژەی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی هەرێم پشتی پێ دەبەستێت، بۆ بڵاوكردنەوەی راپۆرتی ساڵانە بۆ لیستی باشترین زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.

پێشتریش بەپێی رێبەری نێودەوڵەتی خوێندنی باڵا بۆ هەڵسەنگاندن و ریزبەندیکردنی ئاستی زانکۆ و پەیمانگا باوەرپێکراوەکانی جیهان کەبه‌ (UNiRank) دەناسرێت و لە 200 وڵاتی جیهان دا بە پیێ پەیڕه‌وی پۆلێنکاری جوگرافی نەتەوە یەکگرتووەکان، كە ساڵانە هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی زانستی و ئەکادیمی زانکۆکان دەکات، كە تیایدا زانکۆی سلێمانی بۆ ئەمساڵ، لە ریزی (9) یەم دایەو ئەمەش لە کاتێک دایە کە بە پیێ هەمان سیستمی ریزبەندی (UniRank) كە ساڵی پار زانکۆی سلێمانی لە ریزی (15)بوو بەمشێوەیەش تەنها لە ماوە یەک ساڵ دا 6 پلە بەرزبووەتەوە.





 2017-07-16
 1298