لە مەراسیمێكدا بروانامە بەخشرایە ژمارەیەك كارمەند



لە مەراسیمێكدا بروانامە بەخشرایە ژمارەیەك كارمەند

 shna.amin@univsul.edu.iq

لە مەراسیمێكی شایستەدا و بێوێنەدا و بە بەشداری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بەرێوەبەری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسونی هەڵبژاردنەكان بڕوانامە بەخشرایە ژمارەیەك لە كارمەندانی كۆمسیۆن، لە پای بەشداریكردنیان لە خولێكی پەرەپێدانی توانایی مرۆیی كەلەلایەن مامۆستایانی فاكەڵتی یاسا و ڕامیاری زانكۆی سلێمانییەوە  دەوترایەوە.

لەهۆڵی گفتوگۆی فاكەڵتی یاساو رامیاری زانكۆی سلێمانی ڕۆژی 16ی7ی2017 لە مەراسیمێكدا، بەئامادەبوونی پرۆفیسوری یاریدەدەر د.رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، د.ئاراس فەریق زەینەل یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، د.دانا عەبدولكەریم سەعید راگری كولێجی یاساو رامیاری،  د.رێبین ئەبوبكر بەرێوەبەری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسونی هەڵبژاردن و سلێمان مستەفا جێگری سەرۆكی كۆمیسون و ژمارەیەك لەمامۆستایانی كۆلێجی یاساو ڕامیاری زانكۆی سلێمانی بروانامە بەخشرایە ژمارەیەك لە بەشداربووانی(كارمەندانی فەرمانگەی گشتی پارێزگای سلێمانی كۆمیسونی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان  و ڕاپرسی).

 

جێباسە لەرۆژانی 3-4-5ی7ی2017 مامۆستایانی فاكەڵتی یاساو رامیاری هەستا بەئەنجامدانی خولێكی تایبەت بە پەرەپێدان وتوانای مرۆیی وبوارەكانی یاسای كارگێری وژمێریاری بۆ ژمارەیەك لە كارمەندانی فەرمانگەی گشتی پارێزگای سلێمانی كۆمیسونی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان  و ڕاپرسی.

 





 2017-07-17
 459