مامۆستایەکی کۆلێجی ئەندازیاری بە توێژینەوەیەكی زانستی بەشداری لە کۆنفراسێکی زانستی نێودەوڵەتی دەکات لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا



مامۆستایەکی کۆلێجی ئەندازیاری بە توێژینەوەیەكی زانستی بەشداری لە کۆنفراسێکی زانستی نێودەوڵەتی دەکات لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا

 shna.amin@univsul.edu.iq

مامۆستایەکی کۆلێجی ئەندازیاری - زانکۆی سلێمانی بەشداری لە کۆنفرانسێکی زانستی نێودەوڵەتی دەکات لە ویلایەتی كالیفورنیا لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا. 

ڕۆژانی  16بۆ 19ی تەمووزی ساڵی 2017 بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەکادیمیانی  بیانی، کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی 2017 لەسەر گەشەسەندنەکانی بواری بەکارهێنانەکانی GIS و ریمۆت سێنسینگ کە بە سەرپەرشتی هەردوو کۆمبانیای ESRI کە یەکێکە لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی دونیا بۆ دەرکرنی پرۆگرامی (ArcGIS) و کۆمیونیتی GIS و چەندین کۆمپانیای بەناوبانگی ئەمەریکا لە ویلایەتی كالیفورنیا لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەڕێوەچوو، لەو چوارچێوەیەدا (م. هەستی شوان عبداللە) مامۆستا لە کۆلێجی ئەندازیاری - زانکۆی سلێمانی کە بە تۆژینەوەیەک بە ناونیشانی Water Quality Index Models for Dokan Lake Using Landsat 8 OLI Satellite Images"بەشداری کۆنفرانسە زانستیەکەی کرد و، بە جۆرێک تاکە کەس بوو  کە لە کوردستان و ولاتی عێراق و تەنانەت لە رۆژهەلاتی ناوەراستیش دا کە بەشداری کۆنفرانسە بکات.

جێی ئاماژەپێدانە ناساندنی زانکۆی سلێمانی وەک زانکۆی دایک و وەک یەکێک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان یەکێک بوو لە ئامانجەکان و تەوەری گفتوگۆی کۆنفرانسەکە.





 2017-07-30
 635