بۆ یەکەمین جار لەمێژووی زانکۆی سلێمانیدا بەرزترین ریزبەندی لەسەر ئاستی جیهان بەدەست هێناوە



بۆ یەکەمین جار لەمێژووی زانکۆی سلێمانیدا بەرزترین ریزبەندی لەسەر ئاستی جیهان بەدەست هێناوە

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ئەمڕۆ 2-8 سەرۆکی زانکۆی  سلێمانی بە ئامادەبوونی کەناڵه‌کانی ڕاگەیاند کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی ئەنجامدا .

لەو کۆنگرەیەدا سەرۆکی زانکۆی سلێمانی باسی لەوەکرد کە ئەمساڵ لەریزبەندی وێبۆ مەتریکی زانکۆکانی جیهان زانكۆی سلێمانی پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی کوردستان بەدەست هێناوە ، بەجۆرێک لەساڵی 2015رانکینمان لە سەر ئاستی جیهان 14000 بووە وە لەساڵی 2016 لە 11000 دابووین ئەمساڵ بۆ ساڵی 2017 دابەزینێکی زۆر خێرای بە خۆیەوە بینیوە، هەتا خاڵەکەشی دابەزێت واتە ئاستەکەی بەرز بۆتەوە زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی 2017 کە لەمانگی 7 ئەنجامەکەی دەرچووە ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ی6002 وە تا ئاستێکی باش زانکۆی سلێمانی چۆتە پێشەوە بێگومان ئەوەش لەڕووی زانستی  هەروەها لەڕووی بڵاوبوونەوەی توێژینەوەی توێژەرەکان زانکۆی سلێمانی ئاستێکی باشی هەبووە لای خۆشیەوە سوپاسی وەزارەتی خوێندنی باڵای کرد کە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەو زانکۆیانە کرد کە لەسەر ئاستی کوردستان لەپێشەوەن وە پێشیان راگەیاندوون کەهەموو جۆرە هاوکارییەکی ئەو زانکۆیانە دەکەن کەبەرەو پێش دەچن .

لەبەشێکی تری کۆنگرەکەشدا پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی باسی لەوەشکرد کە لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە ده‌ست ده‌كرێت به‌وه‌رگرتنی خوێندکارانی پۆلی 12  بەشێوەی راستەوخۆ  کە ئەویش بە دوو قۆناغ ئەنجامدەدرێت قۆناغی یەکەم 55٪ خوێندکاران وەردەگیرێن لەقۆناغی دووەمیشدا 45٪ خوێندکاران وەردەگیرێن .

هەر لەو کۆنگرەیەدا رایگەیاند کە لەهەوڵدان بۆ ئەوەی خوێندکارانی ماستەرو دکتۆرا کۆرسی دووەمی وەرزی زستانە وەهەروەها کۆرسی یەکەمی وەرزی هاوینە لە دوای جەژن دەست بکەن بەکۆرسی دووەم و خوێندنەکەیان تەواو بکەن هەر خوێندکارێکیش کە کاندید بوبێت  ئەگەر ئاستی ئینگلیزیەکی بەرز کردبێتەوە بۆ ئەو ئاستەی لێی داواکراوە ئەوانیش لەگەڵ ئەم وەجبە تازەدا دەست دەکەن بە دەوامکردن.

راشیگەیاند کە ساڵی پار بەڵێنمان بە مامۆستایان دا بۆ ئەوەی کرێی وانەی مامۆستاین دوانەکەوێت بتوانین لەسەر داهاتی خۆمان ئەو پارەیەیان بۆ سەرف بکەین بێجگە لە مووچەکەیان، خۆتان دەزانن کە مامۆستایان موچەکەیان زۆر کەمە لەزۆربەی سێکتەرەکانی تر کەمتر وەردەگرن وتیشی لەئێستادا کرێی وانەبێژی مانگی 5 دابەش دەکەین کە تەنها زانکۆین تا ئێستا لەسەر داهاتی خۆمان کرێی وانەبێژیمان خەرج کردبێت.





 2017-08-03
 927