ئەلومنای زانکۆی سلێمانی ڕاگەیەندرا



ئەلومنای زانکۆی سلێمانی ڕاگەیەندرا

 Kewan Omer (kewan.muhammad@univsul.edu.iq)

بە مەبەستی درووستکردنی پەیوەندی نێوان زانکۆمان لەگەڵ دەرچووانیدا وە ئاگاداربوونی دەرچووان لە سەرجەم کاروو چالاکیەکانی زانکۆ، وە هەروەها بە مەبەستی دۆزینەوەی هەلی کار بۆ دەرچووان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری گەشەپێدان و بەکارخستنی زانکۆی سلێمانییەوە.

زانکۆی سلێمانی فۆڕمێکی ئۆنلاینی درووست کردووە تایبەت بە کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی دەرچوان، هەروەها ئەم فۆڕمە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە دەرچووی زانکۆی سلێمانین هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کلیک لەم لینکە بکە  لینکی ئەلومنای زانکۆی سلێمانی

تکایە بە زووترین کات فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.

لینکی بینینی وەڵامی ئەلومنای- تایبەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆی سلێمانی





 2017-08-16
 6137