پیرۆزبایی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە ساڵرۆژی دامەزراندنی تەلەفزیونی گەلی کوردستان دا



پیرۆزبایی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە ساڵرۆژی دامەزراندنی تەلەفزیونی گەلی کوردستان دا

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 بە بۆنەی یادی 26ەمین سالرۆژی دامەزراندنی تەلەفزیونی گەلی کوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی هەڤاڵان و خەباتکارانی کەناڵی گەلی کوردستان دەکەم، ئەو کەناڵەی کە بەرهەمی شۆرشی نویێ گەلەکەمان  و راپەرینی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بوو ، ئێستاش کەناڵی پێشمەرگەیە.تەلەفزیونی گەلی کوردستان کە بە دەستپێکی میدیا بینراو دادەنرێت لە کوردستان دا  لە تەواوی قۆناغەکانی کارکردنی دا نەک تەنها وەک یەکێک لە ئورگانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڵکو هەمیشە دەنگی خەلکی کوردستان بوو و لە ماوەی 26 ساڵی تەمەنی دا خاوەن چەندین دەستپێشخەری و داهێنانی میدیای بینراوی کوردییە ، جگە لە بەرنامە و بەرهەمە میدیایەکانی ، گەلی کوردستان بۆخۆی قۆتابخانەی پێگەیاندنی رۆژنامەنووسان و میدیاکاران بوو و دەیان کادری ئەو کەناڵە لە پێگەی دیار کەناڵ و ناوەندەکانی راگەیاندنی هەرێمی کوردستان کاردەکەن، ئومێدەوارم بە هەمان رۆحی دلسۆزییەوە بەردەوام بن لە راپەراندنی ئەکەکانتان دا.دووبارە پیرۆز بێت یادی دامەزاندنی کەناڵی دایک.

                                                                  پرۆفیسوری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی

 

 




 2017-09-11
 539