روونكردنەوەیەك لە ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانییەوە



روونكردنەوەیەك لە ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانییەوە

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

 سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس لە بایكۆتی دەوام دەكەن لە زانكۆی سلێمانی، بۆ ئەم مەبەستە بە پێویست دەزانێت سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران ئاگادار بكاتەوە كە دەوام لە زانكۆی سلێمانی ئاساییەو پرۆسەی خوێندن تیایدا بەردەوامە.

 سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی وێڕای رەتكردنەوەی ئەو هەواڵە بێ بنەماو ناڕاستانە، ڕاشیدەگەیەنێت كە هەواڵی چەواشەكاری لەو شێوەیە خزمەت بە پرۆسەی خوێندن لە زانكۆی سلێمانی ناكات، بەڵكو مەرامی تری لە پشتەوەیە.

 لە هەمان كاتیشدا ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە هەر جۆرە هەواڵێك لەبارەی پرۆسەی خوێندن لە زاری بەرێز سەرۆكی زانكۆی سلێمانییەوە نەبێت و لە وێب سایتی فەرمی زانكۆی سلێمانی بڵاو نەبێتەوە، بێ بنەمايەو دوورە لە ڕاستییەوە.

 





 2017-10-28
 1034