ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوویەوە



ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوویەوە

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ئەمڕۆ11/1 ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی بە سەرۆكایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ پێنجەمین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی 2017-2018 لەهۆڵی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی زانكۆ بەست .

سەرەتای كۆبوونەوەكە بە كارووباری خوێندكاران دەست پێكرا و باس لەدابینكردنی سووتەمەنی كرا بۆ ئەمساڵی خوێندن لای خۆشیەوە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ووتی هەموو هەوڵێكمان دەخەینە گەڕ تا خوێندكاران بێ سووتەمەنی نەبن، هەروەها باس لەوەشكرا كە بۆ ئەمساڵ مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندكار پێویستە باجی تایبەت بە زانكۆی سلێمانی هەڵبواسن كە ئەوەش هەم سیمایەكی جوان دەدات بە زانكۆ هەمیش لەڕووی ئەمنیەوە یارمەتیدەرە بۆ جیاكردنەوەی میوانانی زانكۆ.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باس لەئامادەكارییەكانی ئاهەنگی دەرچوونی خوێندكاران كرا كە بڕیارە بەم نزیكانە بەڕێوە ببرێت.

بەشێكی تری كۆبوونەوەكەش تایبەت بوو بەو خوێندكارانەی كە بەسیستەمی زانكۆلاین و ڕاستەوخۆ ناویان هاتۆتەوەو ئەنجامەكەیان بەدڵ نییە، دكتۆر ئاراس زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران  وتی لەڕۆژی دەرچوونی ئەنجامەكەوە تا 11/3 تانەدان بۆ زانكۆ لاین لەڕێگەی ئۆنلاینەوە ئەكتیڤە هەروەها بۆ سیستەمی ڕاستەوخۆش تا بەرواری 11/7 دەتوانن لەڕێگەی فۆڕمیكەوە تانە لە ئەنجامەکە بگرن.

هەر لەو كۆبوونەوەیەشدا داوا لەو خوێنكارانە كرا كە تا ئێستا ناویان نەهاتۆتەوە دەتوانن لەبەرواری 5-9/ 11ناوی خۆیان لەو بەشانەی زانكۆی سلێمانی تۆمار بكەن كە كورسی بەتاڵیان هەیە لە بەرواری11/12 تاقیكردنەوەی ڕاستەوخۆیان بۆ ئەنجامدەدرێت.





 2017-11-01
 329