لە ئەڵمانیا سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەشداری کۆبونەوەی ئیرسمس پلەس دەکات



لە ئەڵمانیا سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەشداری کۆبونەوەی ئیرسمس پلەس دەکات

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

لە کۆبوونەوەیەکى نوێنەرانى زانکۆکانى کوردستان لەگەل نوێنەرانى (+Erasmus)ى ئەلمانیا توانرا فەندێک یەک ملیۆن یۆرۆى بۆ پێشخستنى ئاستى زانستى و بە نێودەوڵەتیکردنى و زانکۆکانى کوردستان دابین بکرێت .ئەم کارە لە ئەنجامی سەردانی بەڕێز دکتۆر یوسف گۆران وەزیری خویندنی بالاو تویژینەوەی زانستی دێت کە لە ساڵی 2015لە ئەڵمانیا بریاری لەسەر درابوو، ئێستا کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم هەنگاوە لە میانەى کۆبونووەى وەفدێکى هاوبەشى زانکۆکانى کوردستان و نوێنەرى وەزارەتى خوێندنى باڵا لەگەڵ نوێنەرانى پرۆگرامى (+Erasmus) ئیرسموس پلەسى زانکۆى (Göttingen) بوو کە رۆژى 2017/11/7 بە هاوکارى بەرێز دکتۆر پوڵا ئازاد خانەقا سەرۆکى دەستەى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیژى و توێژینەوەى زانستى رێکخرابوو .

لەو کۆبوونەوەیەدا توانرا رەزامەندى (ئیرسموس پلەس) بەدەست بێهنرێت بۆ دابینکردنى یەک ملیۆن یۆرۆ لە بۆدجەکەى کە لە ماوەى سێ ساڵ دا ئەو پلانى کرە جێ بە جێ بکرێت . وەفدە هاوبەشەکەى زانکۆکانى کوردستان، لە سەرۆک و نوێنەرانى 9 زانکۆى هەرێمى کوردستان پێکدێت کە بە هاورێیتى د. خەتاب شێخانى نوێنەررى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەشداریان لە کۆبوونەوەى (+Erasmus) ئیرسموس پلەس ى زانکۆى (گۆتینگون)یان کردووە.

پرۆفیسۆرى یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆکى زانکۆى سلێمانى بە هاورێیەتى د. کارزان غەفور بەرێوەبەرى پەیوەندییە ئەکادیمیە نێودەڵەتیەکان و ڕاگەیاندن کە لەو وەفدە هاوبەشەى زانکۆکانى کوردستان دا نوێنەرایەتى زانکۆى سلێمانى دەکەن، لەمبارەیەو ووتى : جیێ خوشحاڵییە ئەمرۆ پرۆگرامى (Erasmus+) ئامادەى خۆیان نیشان داوە بۆ زیاتر هاوکاریکردن و بەرزتر کردنەوە ئاستى زانستى زانکۆکانى کوردستان. لەهەمان کاتیشدا ووتى ئەمە هەنگاوێکى باشە بۆ بە نێودەوڵەتیکرنى زانکۆ دامەزراوە ئەکادیمیەکان و برەودان بە پێشخشتنى رەوتى ئەکادیمى و زانستى لە هەرێمى کوردستان. . (ئیرسموس پلەس) پرۆگرامێکى نوێیە بۆ کۆکردنەوە و تێکەڵکارى پلانى کارى ئێستاى سەرجەم وڵاتانى یەکێتى ئەورۆپا بۆ پەروەردە و راهێنان گەنجان و وەزرش کە لە مانگى کانوونى دووەمى ساڵى 2014دەستى پێکردووە ، ئەمساڵى رەزامەندییان نیشانداوە بۆ تەرخانکردنى بڕى یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ پێشختنسى ئاستى زانستى و ئەکادیمی زانکۆکانى کوردستان.

وەفدی زانکۆی سلێمانی بەشداری لە مەراسیمی یادی 70ساڵەی زانکۆی گۆتینگون دەکات 

 

لەلایەکى ترەوە هەر لە شارى گۆتینگون ى ئەلمانیا پرۆفیسۆرى یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆکى زانکۆى سلێمانى وەفدى زانکۆى سلێمانى بەشداریان لە مەراسیمى یادى (70) ساڵەى دامەزراندنى ئوفیسى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانى زانکۆى گۆتینگونى ئەلمانى کرد.

زانکۆى (Göttingen) لە ساڵى 1734 لەلایەن جۆرجى دووەم پادشاى بەریتانیاى گەورە و میرى هەڵبژێردراوى هانۆڤەرەوە دامەزراوە و دێرینترین زانکۆی هەرێمى ساکسونیاى خواروویە لە باکوورى رۆژئاواى ئەلمانیا و گەورەترینیشیانە لە ڕووى وەرگرتنى خوێندکارەوە کە نزیکەى 26 هەزار خوێندکارى هەیە . زانکۆى (Göttingen) بە ماڵى چەندین زاناو ئەکادیمستە ناودارەکانى ئەلمانیایە دەناسرێت هەر بۆیە نازناوى ( شارى زانستى )ى پێبەخشراوە.

 





 2017-11-11
 449