ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە



ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ئەمڕۆ11/22ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی بە سەرۆكایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ حەوتەمین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی 2017-2018 لەهۆڵی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی زانكۆ بەست .

لەو كۆبوونەوەیەدا ڕاگرە نوێیەكانی هەریەك لە كۆلێژەكانی دەرمانسازی و پەرستیاری و پەروەردەی وەرزش و زانست و نوێنەری نوێی خوێندكارانیش ئامادەبوون و چەندین تەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەشدا باس لە یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانی كرا كە بڕیار وایە لەساڵی ئایندەدا مەراسیمێكی شایستەی بۆ ڕێكبخرێت كە لە ئاست گەورەیی زانكۆی سلێمانیدا بێت.

دواتر بەڕێوەبەری  بەڕێوبەرایەتی تەكنەلۆجیای زانیاری ئامادەی كۆبوونەوەكە بوو باس لەدروستكردنی پێناس بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران كرا كە بڕیار وایە لە ئایندەیەكی نزیكدا جێبەجێ بكرێت.





 2017-11-22
 423