لە زانکۆی سلێمانی: سێیەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی لە بواری جیۆلۆجی سازدەکرێت



لە زانکۆی سلێمانی: سێیەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی لە بواری جیۆلۆجی سازدەکرێت

 shna.amin@univsul.edu.iq

لە ژێر سەرپەرشتیاری پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ڕەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەشی جیۆلۆجی کۆلێژی زانست لە زانکۆی سلێمانی و بە هاوبەشی کۆمەڵەی جیۆلۆجی کوردستان ڕۆژانی 5-7ی12ی2017 لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی  لە هۆڵی سیمینارەکان لە کۆلیژی زانست سێیەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی لە کوردستان سازدەکات.

لە کۆنفڕانسەکەدا چەندین کەسانی پسپۆر و شارەزای بواری جیۆلۆجی  لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان وعێراق بەشداری تێدادەکەن و چەندین بابەتی گرنگی تایبەت بە بوارەکە لە چەندین پانێڵ و سیمناردا لە ماوەی کۆنفڕانسەکەدا دەخرێتەبەر باس و لێکۆلینەوە.

بۆ ز انیاری زیاتر لەسەر بەرنامەی کۆنفڕانسەکە سەردانی ئەم لینکە بکە:





 2017-12-03
 178