له‌زانكۆی سلێمانی كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر میدیای نوێ پێشكه‌شكرا

به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی ئه‌مڕۆ19-12 ناوه‌ندی بهصیره به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی سلێمانی پێنجه‌مین كۆنفرانسی نیوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر میدیای نۆێ و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان ڕێكخست.
له سه‌ره‌تای كۆنفرانسه‌دا كه سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران وراگرهكانی زانكۆی سلێمانی و سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی بهصیره بۆ توێژینه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی میدیای و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌مامۆستایان و خوێندكاران و میدیاكاران ئاماده‌یبوون پێشانگه‌یه‌كی فۆتۆگرافی خوێندكارانی قۆناغی دووی ڕاگه‌یاندن كرایه‌وه.
پاشان به‌چه‌ند وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان كۆنفرانسه‌كه ده‌ستیپێكرد، دواتر پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئیبتیسام ئیسماعیل له وته‌یه‌كدا وتی: لای هه‌موان ئاشكرایه كه میدیای نوێ كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه‌و رۆڵی گه‌وره ده‌بینێت له دروستكردنی ئاڕاستهكان له‌ناو كۆمه‌ڵگادا هه‌روه‌ها چه‌ندین دیارده‌ی نوێ هاتۆته ئاراوه به ئه‌رێنی و نه‌رێنی هه‌ر بۆیه له‌م كۆنفرانسه‌دا تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ر ئه‌و دیاردانه‌و پێشنیاركردنی چاره‌سه‌ر له‌هه‌موو بواره‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه له‌ڕه‌هه‌نده‌كانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا خۆی ده‌بینێته‌وه.
وتیشی هه‌رچه‌نده ئه‌م كۆنفرانسه دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت به‌ڵام چه‌ندین مانگه كاری بۆ ده‌كه‌ین به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌وه كه له‌كوردستاندا پیایدا تێپه‌ڕبوو وداخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر چه‌ندین توێژه‌ر له‌وڵاته‌كانی ده‌ره‌وه داوای لێبوردنیان كردوو نه‌یان توانی ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه بن به‌ڵام به‌هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام بووین.
پاشان چه‌ن خه‌ڵاتێكی ڕێزلێنان به‌خشرایه سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و راگری كۆلێژی زانسسته مرۆڤایه‌تییه‌كان و سه‌رۆكی ناوه‌ندی به‌سیره، دواتر ده‌ستكرا به‌پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌كان.
جێی باسه له‌و كۆنفرانسه‌دا كه دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت 37 توێژینه‌وه له‌سه‌ر میدیای نوێ و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن 20 توێژه‌ری زانكۆكانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شده‌كرێت، هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و كۆنفرانسه‌دا ناوه‌ندی به‌سیره پێشانگه‌یه‌كی كتێب ده‌كاته‌وه جگه‌له‌وه‌ش پێشانگه‌یه‌كی فۆتۆگرافی كه‌له‌لایه‌ن خوێندكارانی قۆناغی سێ و چواری به‌شی ڕاگه‌یاندنی كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان ئاماده‌كراوه ده‌كرێته‌وه.
كۆنفرانسی زانسی نێوده‌وڵه‌تی له‌ژێر ناوی میدیای نوێ به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێنجه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بهسیرهو سێیه‌مین كۆنفرانسی زانستی كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانه.

