ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە وانە بێژی مامۆستایان بەپێی ڕێنمای 7 دەبێت



ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە وانە بێژی مامۆستایان بەپێی ڕێنمای 7 دەبێت

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ئەمڕۆ 3-1-2018، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بە سەرۆكایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆو ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ (10)ەیەمین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی 2017- 2018 لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی زانكۆ ئەنجامدا.

سەرەتای كۆبوونەوەكە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە ئەندامانی ئەنجوومەن كردو وتیهیوادارم ساڵی نوێ ساڵێكی خۆش بێت بۆ هەموو لایەك و بۆ زانكۆی سلێمانیش ساڵێكی پڕ زانست و زانیاری بێت پێشكەوتنی زیاتر بە خۆوە ببینێت.

دواتر هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بەخێرهاتنی دكتۆر عابد ڕاگری كۆلێجی زانستە رامیارییەكانی كرد بۆ ئەنجوومەنی زانكۆ ،پاشان وتی ئەم كۆبوونەوەیە لەپشووی زستانەی خوێندكاراندایە بەڵام بۆ بابەتێكی گرنگ كۆبووینەتەوە ئەویش پارەی وانەبێژی مامۆستایانە .

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی باسی لەوەكرد كە ساڵانە ئەو داهاتەی دەستیان دەكەوێت لە80% بۆ90% بۆ مامۆستای زانكۆی سەرف دەكەین وتیشی ساڵی رابردوو تا مانگی 10 بەپێی ڕێنمایی 7 كرێی وانە بێژی مامۆستایانمان داوە بەڵام لەمانگی 11و12 بەپێی ڕێنمایی 8 كرێی وانەبیژیمان داوە كە ئەو ڕێنماییە ئێستا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا كاری پێدەكرێت.

پاشان دوای گفتوگۆیەكی زۆر لەسەر كرێی وانە بێژی بۆ بەرژەوەندی مامۆستایان ئەنجوومەنی زانكۆ بڕیاریدا كە مانگی 3,2,1 بەپێی ڕێنمایی 7 كرێی وانە بێژی بدەنە مامۆستایان كە ئەوەش خزمەتێكه‌ بۆ مامۆستایان بەڵام پارەی لیژنەی تاقیكردنەوەكان هەروەكو خۆی دەمێنێتەوە.





 2018-01-03
 571