لە زانكۆی سلێمانی یەكەمین وۆركشۆپی سیتی لابی سلێمانی بۆ پرۆژەكانی ساڵی 2017 بەڕێوەچوو



لە زانكۆی سلێمانی یەكەمین وۆركشۆپی سیتی لابی سلێمانی بۆ پرۆژەكانی ساڵی 2017 بەڕێوەچوو

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 23-1-2018،  بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بەشێكی زۆر لە مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ لە هۆڵی سیمینارەكانی كۆلێجی ئەندازیاری زانكۆی سلێمانی یەكەمین سیمیناری (CITYLAB)سیتی لابی سلێمانی- زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.

دوای بەخێرهاتنی میوانەكان لەسەرەتای سیمینارەكەدا كورتە ڤیدیۆیەك لەسەر كارو ئامانجەكانی پڕۆژەی (CITYLAB)سیتی لابی سلێمانی نمایشكرا، دواتر لە لایەن د. سیروان زەهاوی پەرەپێدەری سیتس لابی سلێمانی بەكورتی باس لە دروستبوونی پرۆژەكەو ئامانجەكانی كرا و رایگەیاند: پێشتر دركمان بەوەكردبوو كە سیتی لاب دەبێتە توێژینەوەیەكیگرنگ بۆ زانكۆی سلێمانی كەدەتوانێت لە رێی ئەم سەنتەرەوە دەنگی بگەیەنێتە ناو شار، بە باشتریشمان زانی كە ئەم بیرۆكەیە لە زانكۆی دایك ئەنجامبدرێت .
دواتر پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وتاری سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی لەسەر پرۆژەی سیتی لابی سلێمانی خوێندرایەوەو تێیدا جەختیكردەوە، كە ستی لاب نزیكركدنەوەو تێكەڵكردنەوەی زانكۆیە بەكاروبارە خزمەتگوزارییەكانی شار، بەمەش زانكۆ لەر ێگەی ئەو كەسانەی كە شارەزاییان هەیە خزمەتێكی پراكتیكی پێشكەش یە شاری سلێمانی دەكات.
وتیشی:  لەسەرەتای سەرهەڵدانی پرۆژەكەوە وەك زانكۆی سلێمانی زۆر بەخۆشحاڵییەوە پێشوازیمان لێكردوەو پشتگیری تەواویشمان لە كارەكانی پڕۆژەكە كردوە، بۆیە وەك سەرۆكایەت زانكۆی سلێمانی دەستخۆشی لەسەرجەم ئەو كەس و لایەنانە دەكەین كە كاری جددیان بۆ دامەزراندن و كاركردن و سەرخستنی ئامانجەكانی پڕۆژەی سیتی لابی سلێمانی كردوە .
پاشان لەلایەن د. چرۆ حەیدەر رێكخەری سیتس لابی سلێمانی بەوردی باس لە بیرۆكەو سەرەتای سەرهەڵدان و هەروەها كارەكان و ئامانجەكانی سیتی لابی سلێمانی كرا، هەروەها باس لە پڕۆژەكانی ساڵی 2017 ی ستی لابی سلێمانی كرا كە خۆی لە چەندین پرۆژەی گرنگ دەبینێتەوە كە خزمەتێكی گەورە بە شاری سلیًمانی دەكات لە رووی ئەندازیاری شارستانی و ژینگەیی و سەرجەم بوارەكانی ترەوە.
 هەورەها بە ژمارە باسی لە پرۆژەكان و كارەكان و كارتژمێری كاركردن لە پرۆژەكاندا كردو باسیشی لە ئامانج و كاری داهاتووی سیتس لابی سلێمانی كرد، كە بیرۆكەو پرۆژەی زۆر گرنگن و دەتوانرێت لە داهاتوودا سودی زۆر گەورە بە شاری سلێمانی بكات.
 
 

 





 2018-01-23
 1081