وهزارهتی خویندنی بالا یهکهمین گرانتی نیشتمانی بو تویژینهوهی زانستی رادهگهیهنیت


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مامۆستایان و توێژەرانی کوردستان ئاگادار دەکات، کە لە ڕێکەوتى (7 / 2 /2018)ەوە دەرگای پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵی توێژینەوەی زانستی بۆ مەبەستی بەستهێنانی گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی دەکاتەوە.
لەو چوارچێوەیەدا توێژەرانی کوردستان دەتوانن لەم بوارانەی لای خوارەوە پرۆپۆزەڵەکانیان ئاڕاستەی وەزارەت بکەن، بوارەکانیش بریتین لە:
بوارە فرە دیسپلینەکانی زانستە سروشتی و تەتبیقییەکان.
بوارەی زانستی پزیشکیی.
بواری وزە و سامانە سروشتییەکان و ژینگە.
بواری تەکنۆلۆجیای زانیاری و گەیاندن.
بواری گەشەپێدانی ئابوری.
بواری جێندەر.
بواری یاسا و ڕامیاری.
بواری زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان.
گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی دەبەخشرێتە ئەو توێژینەوانەی کە لە ئەولەویەتی بەرژەوەندیی نیشتیمانیی هەرێمی کوردستانن و، چارەسەری گرفتە هەنوکەییەکانی هەرێمەکەمان دەکەن، لەسەر بنەمای کواڵیتی و کاریگەریی توێژینەوەکان و ڕەخساندنی هەلی یەکسان و شەفافیەت و دادپەروەری کۆمەڵایەتی، بۆ ئەم مەبەستەش پەیڕەوی سیستمی پێداچوونەوەی هاوەڵانە (Peer Review) دەکرێت.
تێبینى:
· دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵەکان ڕۆژی دوو شەممەی ڕێکەوتی (12 / 3/ 2018) یە.
· (Schoralships@mhe-krg.org). توێژەران دەتوانن پرۆپۆزەڵەکانتان بۆ ئەم ئیمەیلە
ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان کۆمیتەیەکی زانستیی ستراتیجی نیشتیمانییە کار دەکات بۆ هاندان و گەشەپێدان و کاراکردنی چالاکی توێژینەوەی زانستی لە بواری پسپۆڕی جیاجیادا لەبەر ڕۆشنایی پێداویستییە زانستی و تەکنۆلۆجی و ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها هەوڵ دەدات بۆ بەکارهێنانی بەرهەمەکانی توێژینەوەی زانستی بۆ مەبەستی گەشەپێدانی هەمەلایەنەی هەرێمی کوردستان، وەک گرانتى یەکەم گرانتى نیشتیمانى بڕی (٢٥٠ ملیۆن دینار) بۆ ئەنجومەنەکە تەرخان کراوە.

