لە زانكۆی سلێمانی رۆژی ژنان بەرز رادەگیرێت



لە زانكۆی سلێمانی رۆژی ژنان بەرز رادەگیرێت

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 6-3-2018، سەنتەری خوێندنی جێندەرو توندوتیژی زانكۆی سلێمانی بە بۆنەی رۆژی ژنان چەند چالاكییەكی جۆراو جۆری لە ژێر ناونیشانی(ژن ناسنامەی كۆمەڵە) ئەنجامدا.

سەرەتاو بەپێی بەرنامەی كاری چالاكییەكان كاتژمێر 9:30  بەیانی چالاكییەكان بە ناشتنی نەمامی زەیتون لەبەردەم  سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانیدا دەستیپێكرد، كە لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەر پرۆفیسۆری یاریدەردەر د. رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆ دەر د. رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆو چەندین مامۆستاو خوێندكار ژمارەیەك نامامی زەیتون نێژران، ئەوەش وەك پشتگیرییەك بۆ ژنانی رۆژئاوای كوردستان كە لە ئێستادا هاوشانی پیاوان لە سەنگەرەكانی بەرگری لە خاكی وڵات دژی داگیركەران بەرخۆدان دەكەن و عەفرین دەپارێزن، كە گوزارشتە لەوەی ئێمەش وەك ژنانی باشوری كوردستان لە پشتانین و پشتگیری لە بەرخۆدان و گیان بەخشیتان دەكەین.
دواتر  رێپێوانێكی هێمانانە لەبەردەم دەرگای سەرەكی كەمپی نوێی زانكۆوە بۆ بەردەم كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان ئەنجامدرا،
 
 
هەروەها لە هۆڵی كۆماری كوردستان لە كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان چالاكییەكانی دواتر بە وتەی بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەردەر د. رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی دەستیپێكرد، وێرای پیرۆزبایی لە ژنانی سەرجەم كوردستان بەبۆنەی 8 ی مارس رۆژی ژنانەوە وتەیەكی پێشكەشكردو رایگەیاند: سەرەتا بەبۆنەی 8ی مارسەوە پیرۆزبایی لە ژنانی جیهان دەكەم، بە تایبەتی ژنانی هەر چوار پارچەی كوردستان وە زۆر بە تایبەت پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ژنانی رۆژئاوا دەكەین، كە هاوشانی پیاوان لەسەنگەرەكانی بەرگری لە شەرەف و خاكی كوردستان گیانی خۆیان بەخت دەكەن لەپێناوی كێشەی رەوای گەلەكەماندا .
هەروەها وتی: زانكۆی سلێمانی وەك دامەزراوەكی زانسی و پەروەردەیی و فەرهەنگی رۆڵێكی گرنگی هەیە لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگەی كوردەواری لە سەرجەم بوارەكانی ژیاندا، بە تایبەت لە بواری خزمەتكردنی جێندەری، زانكۆی سلیًَمانی یەكەمین زانكۆ بووە كە پێش حەوت ساڵ لەمەوبەر بووە خاوەنی یەكەمین سەنتەری هۆشیاری جێندەری لە هەرێمی كوردستان، لەو ماوەیەشدا كاری زۆر گرنگ و كاریگەری كردوە لەسەر بلاوكردنەوەی هۆشیاری جێندەری، هەمان كات ئەم سەنتەرە هاوكاربووە لە بەشداری پێكردنی ژنان لەبوارە جیاجیاكاندا، بۆیە هەرلەم بۆنە پیرۆزەدا وێرای پیرۆزبایی و دەستخۆشكەری بۆ ئەم سەنتەرە، وەك سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانیش هەمیشە پشتگیری و هاوكاری سەرجەم داواكانیان دەبین بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیارى رۆشنبیری و جێندەری .
دواتر لەلایەن د. تەلار بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەرو توندروتیژی زانكۆی سلێمانی سوپاسی سەرۆكایەتی زانكۆ كرا كە هەمیشە پشتگیری و هاوكاری كارەكانی سەنتەرەكەبووە.
دواتر مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی رێزلێنان بەسەر دەستەی دامەزرێنەری سەنتەری جێندەرو ئەو ژنانەشدا بەڕێوەچوو كە هاوكاری سەنتەرەكەیان كردوە چالاكی بەرچاو خزمەتیان لەوبوارەدا هەبووە.
دواتر پڕۆژەكانی ئەو سەنتەرە راگەیەنراو دەست بە پێشكەشكردنی پانێلەكان كرا كە لەلایەن هەریەك لە د. كەژاڵ حسێن محەمەد و مامۆستان پاڤێ جەمیل و مامۆستا عومەر عەلی چەند توێژینەوەیەك لەو بوارەدا پێشكەشكران.
 
رێو رەسمەكە بە نمایشكردنی ڤیدیۆیەك كۆتایی هات .   
 




 2018-03-06
 994