لە زانكۆی سلێمانی یەكەم پێشبڕكێی تایبەت بە بەرگریكردنی بینا لە بومەرزە بەڕێوەچوو



لە زانكۆی سلێمانی یەكەم پێشبڕكێی تایبەت بە بەرگریكردنی  بینا لە بومەرزە بەڕێوەچوو

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

لە زانكۆی سلێمانی یەكەم پێشبڕكێی تایبەت بە بەرگریكردنی  بینا لە بومەرزە بەڕێوەچوو، كە خاوەنی بیرۆكەكە زانكۆی سلێمانییە .

لەو بارەیەوە د. سیروان راگری كۆلیجی ئەندازیاری زانكۆی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ هەریەك لە زانكۆی سلێمانی و زانكۆی ئیشق و زانكۆی ئەمریكی هەستاون بە ئەنجامدانی یەكەم پێشبڕكێی زانستی تایبەت بە بەرگریكردنی باڵەخانەو بینا لە بومەرزە .
راشیگەیاند: ئەم پێشبڕكێیە بۆ یەكەمجارە لەسەر ئاستی هەموو هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت، كە بە سوپاسەوە زانكۆی سلێمانی خاوەنداری بیرۆكەكەیە، كە هەر لە زانكۆی سلێمانیش بە نوسراوێك ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كراوەو گشتاندنی بۆ كراوە بەسەر هەموو زانكۆكاندا، كە پێشترهەشت زانكۆ بەشدرابوون كە نزیكەی 14 پڕۆژەیان هەیە، كە لەمرۆدا پرۆژەكان نایشدەكرێن و تاقیدەكرێنەوەو بە شێوازێكی زانستی پرۆژەكان لە رێگەی كەسانی پسپۆڕ كە لیژنەی تەحكیمی پێشبڕكێ كەن، كە لە تاقیكردنەوەكاندا سەیردەكرێت بزانرێت كام پڕۆژەیە زیاتر بەرگەی بومەلەرزە دەگرێت .
 هەرلە پێشبڕكێكەدا خوێندكاران، پڕۆژەكانیان نمایش دەكراو لە بەرچاوی ئامادەبوان تاقیكردنەوەی تەواوی بۆ دەكرا. 




 2018-04-08
 277