كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی سلێمانی ڕۆژی جیهانی كتێبی بەرز نرخاند



كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی سلێمانی ڕۆژی جیهانی كتێبی بەرز نرخاند

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی كتێب، ڕۆژی 23-4 كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی سلێمانی بەئامادەبوونی پڕۆفیسۆر دكتۆر خەسرەو عەبدوڵڵا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و دكتۆرە مهاباد بەڕێوەبەری كتێبخانەی زانكۆو ژمارەیەك لەنووسەرو روناكبیر چەند چالاكییەكیان ئەنجامدا.

سەرەتای چالاكیەكانیان بەكردنەوەی پێشانگەی كتێب دەستی پێكرد كە بۆ چەند دەزگایەكی چاپ و پەخش رێكخرابوو، دواتر لەهۆڵی سیمیناری كتێبخانە ووتاری بەڕێوەبەری گشتی كتێبخانەی ناوەندی زانكۆ پێشكەشكرا پاشان ناساندنی كتێبی كتێبخانە هەمەچەشنەكان (كرۆك،بەڕێوەبردن،خزمەتگوزارییەكان)هەروەها كتێبی كارە هونەرییەكان لەكتێبخانەو بنكە زانیارییەكان (بەدەستهێنانی سەرچاوە-پێرست-پۆلین)ی مامۆستا شێرزاد سەعید محەمەد گۆیژە كرا.

لەكۆتایشدا مەراسیمی رێزلێنان بۆ شلێر ساڵح ئەمیندارێكی پێشكەوتووی بەئەزمونی كتێبخانە ئەنجامدرا.





 2018-04-23
 965