كونسوڵی فەخری سریلانكا سەردانی زانكۆی سلێمانی كرد



كونسوڵی فەخری سریلانكا سەردانی زانكۆی سلێمانی كرد

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 رۆژی 4/23 كونسوڵی فەخری سریلانكا سەردانی زانكۆی سلێمانی و كردو لەو سەردانەیدا لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لێكرا.

سەردانی کونسوڵی فەخری سریلانکا بۆ زانکۆی سلێمانی بە مەبەستی ئاڵوگۆری چەندین بەرنامە بوو لە نێوان زانکۆی سلێمانی و زانکۆکانی ئەو وڵاتە، لای خۆشیەوە سەرۆکی زانکۆی سلێمانی هەموو هاوكارییەكی ڕاگەیاند و وتیشی ئامادەین خوێندکارانـی وڵاتی سریلانکا وەربگرین و لێرە لە زانکۆی سلێمانــی گەورەترین سەنتەری زمان و کلتورمان ھەیە و فێری زمانیان دەکەین ، کونسوڵی سریلانکاش خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو هاوكارییانە ڕاگەیاند و وتی ھەوڵی ئاڵوگۆری زانست و ڕۆشنبیری و ئەدەین لە نێوان وڵاتی سریلانکا و ھەرێمی کوردستان...





 2018-04-24
 371