سەرۆكی زانكۆ بەڕێوەبەرایەتی تەكنەلۆجیای زانیاری بەسەركردەوە



سەرۆكی زانكۆ بەڕێوەبەرایەتی تەكنەلۆجیای زانیاری بەسەركردەوە

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی كارەكانیان،  ئەمڕۆ 3-6-2018، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی تەكنەلۆجیای زانیاری (IT) زانكۆی بەسەركردەوە.

لەو سەردانەیدا  سەرۆكی زانكۆ سەرجەم بەشەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەكنەلۆجیای زانیاری بەسەركردەوەو دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو ستافی بەڕێوەبەرایەتییەكە كرد، لە باش بەڕێوەچوونی كارەكانیان.
 دواتر سەرۆكی زانكۆ لە نزیكەوە گوێی لە داواكاری و پێشنیارەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەكنەلۆجیای زانیاری (IT) گرت و بەڵێنی پێدان كە سەرجەم داواكارییەكانیان چارەسەربكات.
 
 




 2018-06-03
 400