زانكۆی سلێمانی مەراسیمی بەخشینی سوپاسی ڕێكخست



زانكۆی سلێمانی مەراسیمی بەخشینی سوپاسی ڕێكخست

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 لەپای ئەرک و ماندووبونیان بۆ سەرخستنی پرۆسەی خوێندنی ساڵی 2017-2018، بەچاودێری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕۆژی 30-6 زانکۆی سلێمانی مەراسسیمی بەخشینی سوپاس و پێزانینی بۆ یاریدەدەری ڕاگرو سەرۆك بەشی كۆلیژەكان و بەڕێوەبەری یەكە ئیدارییەكانی زانكۆی سلێمانی ڕێكخست.

لەو مەراسیمەدا کە بە ئامادەبوونی دکتۆر یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆو ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی ئامادەیبوون زیاتر لە150 مامۆستاو فەرمانبەری زانکۆ ڕێزیان لێنرا.

سەرەتای مەراسیمەکەش بەدەقیقەیەک وەستان بۆگیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد پاشان پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەزاحەسەن لەوتەیەکدا ووتی: ئەمڕۆ بەبۆنەی کۆتایهاتنی ساڵی خوێندنی 2017-2018 بەباشمانزانی ئەو بەڕێزانەی کە ڕۆڵی گرنگیان بینیوە لەسەرخستنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ کە ساڵێکی قەیراناوی پڕ نەهامەتی بوو بەڵام ئەو بەڕێزانە توانیویانە ڕۆژانە بەو مووچە کەمەوە هەموو ڕۆژێک دەوامی خۆیان بکەن  بەباشمانزانی کە ڕێزلێنانێکیان بۆ بکەین بەئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، وتیشی ئێمە سوپاسی وەزارەتی خوێندنی باڵادەکەین چونکە ئەگەر هەوڵ و کۆشش وپشتگیری و یارمەتی مادی و مەعنەوی ئەوان نەبوایە ئێمە نەمانئەتوانی ساڵی خوێندن بەباشی تێپەڕێنیین لەبەر ئەوەی زانکۆی سلێمانی زانکۆیەکی گەورەیە لەکاتی قەیراندا زەرەر مەندی یەکەم ئەبووین ئەگەر پشتگیری و پاڵپشتی وەزارەتی خوێندنی باڵانەبوایە.

لەکۆتایشدا ئامادەبووانی مەراسیمەکە سوپاس و پێزانینەکەیان پێشکەشکرا.





 2018-06-30
 1454