مەراسیمێکی رێزلێنان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان بەڕێوەچوو



مەراسیمێکی رێزلێنان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان بەڕێوەچوو

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

رۆژی سێشەممە ٤-٧-٢٠١٨ راگرایەتی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان مەراسیمێکی رێزلێنانی بۆ کۆمەڵێک لە مامۆستایان و سەرۆکی یەکە کارگێڕیەکان رێکخست.

سەرەتای مەراسیمەکە بە رێزلێنان لە د. عەبدولموسەوەر سولەیمان عەبدولسەلام دەستیپێکرد کە پاش ساڵانێک لە خزمەت لە بەشی مێژوو بڕیاری خانەنشین کردنی دەرچوو. د.ئیبتیسام ئیسماعیل، راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە وتەکەیدا سوپای کارو ماندوبونی د. عەبدولموسەوەری کرد کە لە ساڵانێکە لە بواری لێکۆڵینەوە و وانەوتنەوەدا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە خزمەتی زانستدا بووە. 
لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا راگری کۆلێژ و د. ئامانج حەسەن یاریدەدەری راگری بڕوانامەی رێزلێنانیان پێشکەشی بڕیاردەرانی بەشە زانستیەکانی کۆلێژ کرد لە بەرامبەر ئەرک و ماندوبونیان لە ماوەی ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ کە بە هاوکاری سەرۆک بەش  و مامۆستایان سەرکەوتوانە ساڵی خوێندنی ئەمساڵیان تێپەڕاند.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا راگری کۆلێژ بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشیە چەند لێپرسراوی کارگێڕی کۆلێژ و بەڕێوەبەری کتێبخانەی کۆلێژ لە بەرامبەر راپەراندی ئەرکەکانیان و هەوڵ و ماندوبونیان و لە وتەیەکدا د. ئیبتیسام سوپاسی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی کرد کە وێڕای ئاستەنگ و قەیرانە بەردەوامەکان لە خەمخۆریان توانیان پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ سەرکەوتوانە تەواو بکەن.
 




 2018-07-05
 467