ئاگادارییەك لە زانكۆی سلێمانییەوە



ئاگادارییەك لە زانكۆی سلێمانییەوە

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ئاگاداری خوێندكاران دەکەینەوە کەوا ماوەی گواستنەوەی خوێندكاران لە نێوان زانکۆکاندا لە ڕێکەوتی ٧ / ٧ / ٢٠١٨ دەست پێدەکات وە لە بەرواری ٦ / ٩ / ٢٠١٨ کۆتایی دێت. مەرجەکانی گواستنەوەی خوێندكاران ئەمانەی خوارەوەن:

١ _خوێندكار دەرچووبێت لە خوولی یەکەمدا بە پلەی باشە یاخوود سەرووتر .
٢ _ ئەگەر خوێندكار دایکی یاخوود باوکی کۆچی دوایی کردبێت لە ساڵانی خوێندندا وە دەبێت بە بەڵگەی فەرمی بیسەلمێنێت لە ( بیان الوفاة ) و ( صورة القيد ).
٣ _خوێندكار ( کوڕ ) یان ( کچ ) پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدابێت لە ساڵانی خوێندن لە زانکۆ و دەبێت بە ڵگەی فەرمی بیسەلمێنێت لە گرێبەستی هاوسەرگیریدا بەپێی ناسنامەی باری شارستانی، بە هەمان شێوە ئەگەر جیابوونەوە ( طلاق ) ڕوویدا بوو لە ساڵانی خوێندن لە زانکۆ ئەوا خوێندكار دەتوانێت گواستنەوەی خوێندن ئەنجام بدات .
٤ _ هەر خوێندكارێك ( تەنها بۆ ڕەگەزی مێینە ) لە ساڵانی خوێندن لە زانکۆ منداڵی ببێت وە بە بەڵگەی فەرمی بیسەلمێنێت .
٥ _ منداڵی ( کوڕ و کچ ) ی شەهیدو ئەنفالکراو مافی گواستنەوەیان هەیە دوای هێنانی پشتگیری لە لایەن خوێندكار لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
٦ _خوێندكار ( کوڕ و کچ )ی فەرمانبەری زانکۆو مامۆستای زانکۆ لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرا مافی گواستنەوەیان هەیە ( نابێت خزمەتیان لە ١٥ ساڵ کەمتر بێت ).
٧ _ گواستنەوە بە هۆی نەخۆشی کە بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی دەبێت.

تێبینی : - هەر خوێندكارێك کە دەیەوێت مامەڵەی گواستنەوە ئەنجام بدات سەرەتا لە بەش و کۆلێژو زانکۆکەی خۆیەوە دەست پێدەکات ( ئەو زانکۆیەی کە ئێستا خوێندكاری ئەوێیە ) دواتر مامەڵەکەی دەبات بۆ ئەو زانکۆیەی کە دەیەوێت .





 2018-07-10
 1154