لە زانكۆی سلێمانی كتێبی ئایندەی كەركوك لەنێوان هەولێرو بەغدا ناسێنرا



لە زانكۆی سلێمانی كتێبی ئایندەی كەركوك لەنێوان هەولێرو بەغدا ناسێنرا

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

 ئەمڕۆ 29-7-2018، بە چاودێری د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی تایبەتی و بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامی ئەنجومەنی زانكۆو مامۆستاو رۆشنبیران و نوسەران، لە مەراسیمیًَكی شایستەدا، لە كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی سلێمانی لەلایەن سەنتەری لێكۆڵینەوەی یاسایی و سیاسی  كۆلێژی یاسای زانكۆی سلێمانی و سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی كتێبی ئایندەی كەركوك لە نێوان هەولێرو بەغدادا ناسێنرا.

لە سەرەتای مەراسیمەكەشدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وتەیەكی پێشكەشكردو رایگەیاند: بڵاوكردنەوەو چاپكردنی ئەم جۆرە لە كتێب بە ئەركێكی گرنگی زانكۆی سلێمانی دەزانین و وەك زانكۆی سلێمانیش بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدابووین پەرە بەبواری چاپ و بڵاوكردنەوە بدەین و هانی توێژەران و رۆشنبیران بدەین كاری زیاتر بكەن و بەرهەمی باشتریان هەبێت تا زیاتر پەرە بەبواری رۆشنبیری و كتێب و چاپ و بڵاوكردنەوە بدەین، كە ئەمە یەكێكە لە ئەركەكانی زانكۆی سلێمانی و هەرگیزیش لەو بوارەدا درێخی نەكردوەو ناشیكات.
سەرۆكی زانكۆ وتیشی: كتێبی ئایندەی كەركوك لە نێوان هەولێرو بەغدا پأۆژەیەكی هاوبەشی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی و سەنتەری لێكۆڵینەوەی یاسایی و سیاسی كۆلێژی یاسای و رامیاری زانكۆی سلێمانی و چەند لێكۆڵینەوەكی زانستیی گرنگە لەسەر مێژوو جوگرافیاو دیمۆگرافیای شاری كەركوك و ئێستاو ئایندەی ئەو شارە، بەرهەمهێنانی ئەم كارەش جێگای دەستخۆشییەو هیوای شتی باشترو باشتریان لێدەخوازین، هەروەها وتی: ئەم كتێبەش بەرهەمێكی تری ناوازەیە بۆ سەر خەرمانی فیكری و مەعریفی و كتێبخانەی كوردی.
دواتر لە لایەن د. ئومێد رەفیق فەتاح باس بەكورتی باسی لە ناوەڕۆك و ئامانجی لێكۆڵینەوەكانی ناو كتێبە كە تایبەتە بە ئایندەی شاری كەركوك لەنێوان هەولێرو بەغداو ئەو گۆڕانكارییە سیاسییانەی كە هۆكاری كاریگەربوون لەسەر ئایندەی ئەو شارە كوردستانەییە.
 
 
  
 

 





 2018-07-29
 884