زانکۆى سلێمانى لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان بە یەکەم دەستنیشاندەکرێت



زانکۆى سلێمانى لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان بە یەکەم دەستنیشاندەکرێت

 press@univsul.edu.iq

 لە ریزبەندى وێبۆمیتریکس بۆ زانکۆ جیهانیەکان

زانکۆى سلێمانى لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان بە یەکەم دەستنیشاندەکرێت

لە ریزبەندى وێبۆمیتریکس بۆ شەش مانگى یەکەمى ساَلى ٢٠١٨، زانکۆى سلێمانى لە ئاستى سەرجەم زانکۆکانى کوردستانى بە پلەى یەکەم دێت، لە سەر ئاستى زانکۆکانى عیراقیش لە پلەى هەشتەم دایە. بە پیێ نوێترین راپۆرتى وێبۆمیتریکس بۆ ئاستى زانکۆکانى جیهانى کە لە مانگى تەمموزدا بڵاوکراوتەوە، لەسەر ئاستى سەرجەم زانکۆ ئەهلی و حکومیەکانى هەرێمى کوردستان زانکۆى سلێمانى بە پلەی یەکەم دێت،لە سەر ئاستى زانکۆکانى عیراقیش لە پێشەنگى باشترین زانکۆکاندایە بە هەشتەم باشترین زانکۆى ئەژمارکراوە.
پشت بە ستن بەو داتا و ئامارانەى ساڵانە وێب سایتى فەرمى (Webometrics) بۆ رانکینى زانکۆکانى جیهانى بڵاودەکاتەوە ، پێگەى زانکۆى سلێمانى بەردەوام لە بەرزبوونەوە دایە، تەنها لە ماوەى شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵ دا زیاتر لە ١٧٠٠ پلەى لە سەر ئاستى زانکۆکانى جیهانى بڕیوە. ئەمەش لە کاتێکدایە ، لە تەواوى پێوەر و رێبەرە ناوخۆى و نێودەولەتیەکانى تری هەَلسەنگاندن وریزبەندیکردنى زانکۆکان وەک ( UniRanking و Google Scholar Citations و Alexa) زانکۆى سلێمانى بە پێشەنگى زانکۆکانى کوردستان دادەنرێت و بە باشترین زانکۆ دەستنیشان کراوە.
بە سوود وەرگرتن لە داتاکانى(Webometrics) بۆ ساَلى ٢٠١٨ ، لەم راپۆرتە شیکارییەدا ئاستى زانکۆى سلێمانى لەماوەى شەش مانگى رابردوودا بەراورد بە زانکۆکانى ترى هەرێمى کوردستان و عیراق دەخرێتەوە ڕوو :
 

ئاستى زانکۆى سلێمانى لە شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵ

ساڵى٢٠١٧ زانکۆى سلێمانى بەرزترین ئاستى ریزبەندى وێبۆمەتریکسى تۆمار کرد. لەسە ئاستى جیهانى گەیشتە ریزبەندى ٦٠٢٩ کە لە مێژووى دا بێ وێنە بوو ، لەسەر ئاستى عیراقیش لە ریزبەندى (١١) هەمین دابوو و لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان لە پلەى سێیەم دابوو، بەڵام ئەمساڵ تەنها لە ماوەى شەش مانگدا (١٧٤٤) پلە دەبڕێت و ئاستى پێوانیى تۆمار دەکات ، بەشێوەیەکى کە سەر ئاستى هەرێمى کوردستانى بە یەکەم زانکۆ دەستنیشان دەکرێت.

لەم ئینفۆگرافیکەدا کە لە مانگى تەمموزى ساڵى ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە کە بە دوایین ئامارى (ویبۆمیتریکس) دادەنرێت، کێرڤى ئاستى زانکۆى سلێمانى بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، ئاستى زانکۆى سلێمانى بە پیێ دوایین ئامار بۆ مانگى تەمموزى ٢٠١٨لە لووتکەدایە کە گەیشتووە بە پلەى یەکەمى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ، لەسەر ئاستى وڵاتى عیراقیش لە پلە (٨)دایە.
 

پێگەى زانکۆى سلێمانى لە ریزبەندى (وێبۆ میتریکس) بۆ ساڵى ٢٠١٨

Webometrics (Ranking web of Universities)

هەَلسەنگاندنى زانستى (Webometrics) کە ساڵانە لەلایەن ئەنجومەنى باڵاى توێژینەوەى زانستى سەر بە وەزارەتى خوێندن و توێژینەوەى زانستی ئیسپانیا بڵاودەکرێتەوە، بە گوێرەى میتود و سیستەمى مۆدێرنەوە ریزبەندى و پۆلێنکارى بۆ ئاستى زانکۆکانى جیهان دەکات و ساڵانەى دوو جار (لەمانگى کانوونى دووەم و مانگى تمەمووز دا) داتا و ئامارەکانى بڵاودەکاتەوە.
 

ئاستى زانکۆى سلێمانى لە  ساڵى ٢٠١٨

یەکەم:- مانگى کانوونى دووەمى ٢٠١٨

بە پیێ هەَلسەنگاندنى (وێبۆمەتریکس)ى ئەنجومەنى بالاى لێکۆلێنەوەى زانستى ئیسپانیا کە بە (CSIC) دەناسرێت ، زانکۆى سلێمانى لە ریزبەندى زانکۆکانى عیراق دا لە پلەى (١١) دایە و لە سەر ئاستى هەرێمى کوردستان لە پلەى سێهەم دایە لە دواى زانکۆى کۆیە و زانکۆى سۆران ، هەروەها لەسەر ئاستى زانکۆکانى جیهانیش لە پلەى (٦٠٢٩) دایە .

دووەم: مانگى تەمووز ٢٠١٨

بەپیێ ئامارەکانى وێبۆمیتریکس لە شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵ گۆرانکارى بەرچاو لە پێگەى زانکۆى سلێمانى بەدیدەکرێت ، هەروەک لە ریزبەندیەکەدا هاتووە زانکۆى سلێمانى لە ریزبەندى (٨) عیراق دا دێت ، واتە سێ پلەى بەرزبووتەوە و لە سەر ئاستى هەرێمى کورستانیش پلەى یەکەمى بەدەستهێناوە. لەسەر ئاستى زانکۆکانى جیهانیش دا زانکۆى سلێمانى لە ریزبەندى (٤٢٨٥) دا دێت واتە تەنها لە ماوەى شەش مانگ دا زیاتر لە (١٧٤٤) پلە بەرزدەبێتەوە و نزیک دەبێتەوە لە ٤ هەزار باشترین زانکۆکانى جیهان.
ریزبەندى وێبۆمیتریکیس لەلایەن ئەنجوومەنى بالاى توێژینەوەى زانستى کە سەر بە وەزارەتى خوێندن و توێژینەوەى ئیسپانیایە لە رێگەى تاقیگەى (Cybermetrics) کە تیمێکى پسپۆرى توێژینەوەى (CSIC) بەرێوەى دەبەن و سالانەى هەَلسەنگاندن بۆ زانکۆجیهانییەکان دەکات ، زانکۆى سلێمانى سالانە ریکۆردى نوێ وپلەى بەرزتر تۆماردەکات، ئەمسالێش سەرەڕاى بەردەوامى قەیرانى دارایى، بەڵام بە هەوڵ و ماندبوونى سەرۆک و ئەنجوونى زانکۆى سلێمانى و بە پەرۆشى و دلسۆزى مامۆستا و فەرمانبەرەکانى توانى باشترین ریکۆرد لە ئاستى زانکۆکانى تر تۆمار بکات و لەسەر ئاستى تەواوى زانکۆ ئەهلى وحکومیەکانى هەرێمى کوردستان دا بە پلەى یەکەم بێت لە ریزبەندى نیشتیمانى و نێودەولەَتیەکانیش دا پێگەى بەدەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
 

 





 2018-08-05
 1636