دووهەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی وەرزشی لە زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو



دووهەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی وەرزشی لە زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

   لەژێر ناونیشانی (بالمعرفة نتطور و بالرياضة نكتسب صحة) رۆژی 8/15 بەچاودێری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیكۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی سلێمانی دووهەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەهۆڵی كۆنفرانسەكانی كۆلێژی زانست بەڕێوەبرد كەتێیدا 150 توێژینەوە پێشكەش دەكرێت.

بەئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ و مامۆستیان و وەرزش دۆستان و میوانانی ناوەوەو دەرەوەی هەرێمی كوردستان و عیراق دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی وەرزشی لە زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەو كۆنفرانسەدا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن وێڕای بەخێرهێنانی میوانانی بەشداربووی كۆنفرانس وتی وەك ئاشكرایە جگە لەئەركی سەرەكی مامۆستایان و توێژەرانی بواری وەرزش كەبریتییە لەپێگەیاندنی وەرزشكاری بەتوانا ، لەدنیای ئەمڕۆدا ئەركی گەورەتر لەسەر شانی ئێوەی بەڕێز پەروەردەكردنی وەرزشكاری بەتوانا و دروستكردنی جەستەیەكی تەندروستە بۆ وەرزشكاران ،بۆیە پێویستە لەسەر توێژەرانی بواری وەرزش هەوڵ بدەن زانستی وەرزش ئاشنا بكەن بەسەرجەم تاكەكانی كۆمەڵ واش بكەن كە وەرزش بكەن بەكاری ڕۆژانەی هەموو كەسێك.

جێی باسە لەو كۆنفرانسەدا 150 توێژینەوە لەماوەی دوو ڕۆژدا  لەلایەن توێژەرانی كوردستان و عیراق و مصر و دانیمارك پێشكەش دەكرێن و ئامانجی كۆنفرانسەكەش بۆ بەرەو پێشبردنی لایەنی زانستی وەرزشییە وهەرەوەها بۆ وتوێژ  كردن لەلایەن پێشكەشكران و بەژداربووانی كۆنفرانسەكە بۆ گۆڕینەوەی بیرو ڕای زانستی لەنێوان هەردوو لادا.

 





 2018-08-15
 699