بە هاوبەشی زانكۆی سلێمانی پانێڵێكی مەستورەی ئەردەڵانی یەكەمین ژنە نووسەری كورد بەڕێوەچوو



بە هاوبەشی زانكۆی سلێمانی پانێڵێكی مەستورەی ئەردەڵانی یەكەمین ژنە نووسەری كورد  بەڕێوەچوو

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2-9-2018، بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئامادەبوو چەندین مامۆستای زانكۆو نوسەرو رۆشنبیرو توێژەر، ئەنیستتیوتی نارین بۆ توێژینەوەو بڵاوكردنەوە بە هاوبەشی كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی لە هۆڵی مەڵبەندی رۆشنبیری زانكۆی سلێمانی  پانێڵێكی زانستی لەژێر ناوی (مەستورەی ئەردەڵانی.. یەكەمین ژنە نووسەری كورد)  بەڕێوەچوو.

بەڕێوەبردنی پانێڵ لەلایەن د. ئامانج حەسەن ئەحمەد بەڕێوەچوو، كە لە پانێڵەكەدا هەریەك لە  پ.ی د. ئارام عەلی فەرەج لەسەر (ماە شەریف خانمی رۆژنامەنووس .. ژیان و سەردەم)، هەروەها پ.ی.د. مهاباد كامیل عەبدوڵڵا لەسەر (ژیانی شیعری مەستوورەی ئەردەڵانی)، دواتر پ.ی.د. شێركۆ حەمە تاهیر ئاغجەلەری لەسەر (بوارەكانی نووسین لای مەستوورەی كوردستانی..مێژووی ئەردەڵان وەكو نموونە)، توێژینەوەو بەدواداچوونەوەكانیان خستەڕوو.
كە هەریەك لەو توێژینەوەو بەدواداچوونە زانستییانە باسیان لە نووسین و شیعرو مێژووی ئەو ژنە نووسەرەی كورد دەكرد كە بە یەكەمین ژنە نووسەری كورد دادەنرێت كە لە سەردەمی خۆیدا توانیوێتی لەبواری ئەدەب و شیعرو نوسیندا رۆڵێكی گرنگ بگێڕێت
   و لەمێژووی ئەدەبی كوردیدا ناوێكی درەوشاوەبێت.
 
 
 




 2018-09-02
 472