زانكۆی سلێمانی خولێكی یاسایی بۆ فەرمانبەرانی زانكۆ كردەوە



زانكۆی سلێمانی خولێكی یاسایی بۆ فەرمانبەرانی زانكۆ كردەوە

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ئاست و توانای فەرمانبەرانی یاسایی زانكۆی سلێمانی رۆژانی17 -19 /9 خولێكی یاسایی لەژێر ناوی داواو لێكۆڵینەوەی كارگێڕی بڕیاری كارگێڕی كرایەوە

خولەكە لەلایەن مامۆستا قادر صالح عەبدول وترایەوە كە چەندین بابەتی یاسای لەو خولەدا باسكرا لەكۆتایی خولەكەشدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر بەشداربووانی خولەكەدا دابەشكرا.

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن دەستخۆشی كردنەوەی ئەو خولەی لێكردن و ووتی یاسا بە كۆڵەكەیەكی بەهێزی زانكۆی سلێمانی دادەنرێت بۆ بەهێز كردنی ئەو كۆڵەكەیەش پێویستمان بەم خولانە هەیە وتیشی لەئایندەدا هەوڵدەدەین چەندین خول و سیمینارتان لەدەرەوەی وڵات بۆ بكەینەوە.





 2018-09-19
 794