كتێبی بەرهەمی كاری وەزیری خوێندنی باڵا بڵاوكرایەوە



كتێبی بەرهەمی كاری وەزیری خوێندنی باڵا بڵاوكرایەوە

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ئەمڕۆ 9/26 لە ڕێوڕەسمێكدا لەدەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، كتێبی بەرهەمی كار لە نووسینی دكتۆر یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڵاوكرایەوە.

رێوڕەسمەكە بەئامادەبوونی دكتۆر یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی  پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و ژمارەیەك لەسەرۆك و نوێنەرو مامۆستایانی زانكۆو زانستخوازان و ژمارەیەك لەمیوانی ئەوروپی لەزانكۆكانی ئەڵمانیا هۆڵەندا چیك بەڕێوەچوو.

كتێبی بەرهەمی كار، كار و پرۆژەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی لەكابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەخاتە ڕوو.





 2018-09-26
 246