كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر سەردانی زانكۆی سلێمانی دەكات



كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر سەردانی زانكۆی سلێمانی دەكات

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

 ئەمڕۆ 11-10-2018، شاندێكی كونسوڵخانەی  ئەمریكا لە هەولێر سەردانی زانكۆی سلێمانی كرد لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و د. كاوە ئەمین یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و د. ئاراس فەریق زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و د. ئیبتسام ئیسماعیل راگری كۆڵێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان و د. عەلی قادر راگری كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت و د. كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندن پێشوازیكران.

 شاندی كونسوڵی ئەمریكاش پێكهاتبوون لە ستیڤن فاگن كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێرو هێزەر فابریكانت بەڕێوەبەری كاروباری كەلتوری لە كونسوڵگەری ئەمریكا.
سەرەتا لەو دیجارەدا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە گەرمی بەخێرهاتنی كونسوڵی گشتی ئەمریكای كرد بۆ زانكۆی سلێمانی، هەروەها پیرۆزبایی دەست بەكاربوونی لێكرد، پاشان باسی لە مێژووی دروستوونی زانكۆی سلێمانی و كاروچالاكییەكانی كرد، پاشان گفتوگۆ لەسەر پتەوكردنی پەیوەندی نێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆكانی ئەمریكا كراو جەختلەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرایەوە لەرووی ئاڵوگۆڕی زانستی و گەشەپێدان بە پەیوەندییە ئەكادیمییەكان لە نێوان هەردوولادا.
دواتر  شاندی میوانی بە هاوڕێیەتی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی سەردانی گۆشەی ئەمریكییان كرد لە ناو زانكۆو وێڕای دەستخۆشی بۆ ئەو كارە خۆبەخش و گەورانەی كە كراون، شاندەكە خۆبەشكەكانی ئەو گۆشەیەی خەڵات كرد.
 
 
 




 2018-10-11
 138