یاداشتی لێكتێگەیشتن لە نێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆی كاڵزروەی ئەڵمانی واژوو دەكرێت



یاداشتی لێكتێگەیشتن لە نێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆی كاڵزروەی ئەڵمانی واژوو دەكرێت

 press@univsul.edu.iq

 

یاداشتی لێكتێگەیشتن لە نێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆی كاڵزروەی ئەڵمانی واژوو دەكرێت.

لە هەنگاوێكی تر دا بۆ زیاتر بە نێودەوڵەتیكردنی زانكۆ ، ستانداردكردنی پرۆسەی خوێندن و پێشخستنی هەماهەنگی ئەكادیمی ، زانكۆی سلێمانی لێكتێگەیشتننامەیەكی نوێ لەگەڵ زانكۆی كاڵزروەی ئەڵمانی واژوو دەكات. لێكتێگەیشتننامەكە(MOU) بەشێك بوو لە ئەجیندای سەردانێكی پ.ی.د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ وڵاتی ئەڵمانیا كە لە پێناو پتەوكردنی پەیوەندی و هەماهەنگی زانستی و ئەكادیمی نێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆ جیهانییەكان لەگەڵ ژمارەیەك لە زانكو و ناوەندە ئەكادیمیەكانی ئەڵمانیا زنجیرەیەك كۆبوونەوی ئەنجام داوە.

بە پێی لێكتێگەیشتننامەكە بۆ كە ماوەی سێ ساڵی تر بەكاردەبێت ، ئاڵوگۆری توێژەر و ستافە ئەكادیمی و ئیدارییەكان زیاتر و بەرفراوانترە دەبێت بە تایبەت لە بواری زانستی ئەندازیاری .

زانكۆی كاڵزروە بۆ زانسته‌ پراكتیكیه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ باشترین زانكۆكانی ئه‌لمانیا كه‌ له رێزبه‌ندی زانكۆ زانسته‌ پراكتیكیه‌كاندا له‌ پله‌یه‌كی به‌رزدایه‌ ، مێژووی دامه‌زراندنی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ١٨٧٨ ،گرنگی ده‌دات به‌ زانسته‌كانی میكانیكی، ئه‌ندازیاری ئیلێكترۆنی، ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری ، بواره‌كانی تری ئه‌ندازیاری و جیۆماتیك.

 





 2018-10-20
 320