نوێنەری زانكۆی سلێمانی لەگەڵ زانكۆی كارولینسكای سویدی كۆدەبێتەوە



نوێنەری زانكۆی سلێمانی لەگەڵ زانكۆی كارولینسكای سویدی كۆدەبێتەوە

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

بەمەبەستی دروستكردنی پردی پەیوەندی  بۆ ئاڵوگۆڕكردنی خوێندكارو مامۆستا زانكۆی سلێمانی و زانكۆی كارولینسكای سویدی،  زنجیرەیەك كۆبوونەوەو دیداریان لە وڵاتی سوید رێكخست.
لەمیانی سەردانی نوێنەری زانكۆی سلێمانی بۆ وڵاتی سوید بۆ ئەنجامدانی زنجیرە كۆبوونەوەو دیدارێك لەگەڵ زانكۆكانی ئەو وڵاتە، پرۆفیسۆری یاریدەردەر د. ئیبتسام ئیسماعیل قادر راگری كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان، كە هاوكات وەك نوێنەری زانكۆی سلێمانی سەردانی وڵاتی سویدی كردوە، لەو سەردانەیدا لەگەڵ بەرپرسانی زانكۆی  كارولینسكای سویدی چەند كۆبوونەوەو دیدارێكی ئەنجامداوە، ئەویش بەئامانجی دروستكردنی پردی پەیوەندی و ئیمزاكردنی رێككەوتننامەی لێكتێگەیشتن بۆ ئاڵوگۆڕكردنی خوێندكاران لەسەر ئاستی ماستەرو دكتۆرا و سازدانی كۆنفرانس و وتنەوەی كۆرس بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی.
  




 2018-10-28
 522