شاندێكی زانكۆی پۆڵیتەكنیكی هەولێر سەردانی زانكۆی سلێمانی دەكات



شاندێكی زانكۆی پۆڵیتەكنیكی هەولێر سەردانی زانكۆی سلێمانی دەكات

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 1-11-2018، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی پۆڵیتەكنیكی هەولێر كرد، كە بەمەبەستی سەردانەكەیان گفتوگۆكردن بوو بۆ زیاتر  پتەوكردنی پەیوەندییە زانستی و ئەكادیمییەكانی  نێوان هەردوو زانكۆ .

لەو سەردانەدا  شاندی میوان لەگەڵ د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و یاریدەدرانی سەرۆكی زانكۆ كۆبوونەوەو گفتوگۆ كرا لەسەر چۆنێتی پتەوكردنی پەیوەندییە زانستی و ئەكادیمییەكانی نێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پۆڵیتەكنیكی هەولێر.
پاشان شاندەكەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر لەگەڵ د. كاوە عەبدوڵڵا حەمەئەمین  یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و د. كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندن كۆبوونەوەو تێیدا تاوتوێی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرا.
شاندەكەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر پێكهاتبوون لە د. هێمن ئەوڵڵا بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەو د. رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پەوەندییەكان، د. ئەحمەد محەمەد ئەندامی بۆردی توێژینەوە، مامۆستا نازم بەڕێوەبەری سەنتەری زمان، د. عەبدوڵڵا لە پەیوەندییەكان.




 2018-11-01
 311