ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لەسەر ئامادەكارییەكانی یادی 50 ساڵەی زانكۆ كۆبووەوە



ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لەسەر ئامادەكارییەكانی یادی 50 ساڵەی زانكۆ كۆبووەوە

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 11-11-2018، بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و جێگرانی سەرۆكی زانكۆ و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ،  ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی تایبەت بە ئامادەكارییەكان بۆ مەراسیمی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانی ئەنجامدا.

لەسەرەتای كۆبوونەوەكە پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، ناوی سەرجەم لیژنەكان و ئەندامەكانیانی خوێندەوە كە بەشدارن لە ئامادەكارییەكان و رێكخستنی پرۆگرامەكانی رێورەسمی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانی و هەروەها سوپاسی سەرجەمیانی كردو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە كارەكانیاندا.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی ورد كرا لەسەر ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی رێورەسمی یوبیلی زێڕینی 50 ساڵەی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانی، دواتر سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن و لیژنەكانی ئامادەكاری راو سەرنج و پێشنیارەكانیان خستەڕوو، دواتر تاوتوێی وردی پێشنیارەكان كرا.
 
   




 2018-11-11
 375