چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەڕێوەدەچێت



چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەڕێوەدەچێت

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

بە دروشمی ( سلێمانی ... مێژوویەكی دێرین .. ئەمرۆو سبەیی پرشنگدار ) و لە چوارچێوەی چالاكییەكانی یۆبیلی زێرینی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانی ، بە چاودێری پ.ی.د.رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆ ، كۆلێژی زانستە مرۆڤاتیەكان چوارەمین كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی رێكدەخات.
سبەی دووشەممە 12-11-2018، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سلێمانی بەناونیشانی (سلێمانی مێژوویەکی دێرین  ئەمڕۆو سبەی پرشنگدار) سازدەکات کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.
 
کارەکانی کۆنفرانسەکە کاتژمێر ٩،٣٠ خولەکی رۆژی دووشەممە ١٢ی ١١ی ٢٠١٨ لە هۆڵی کۆماری کوردستان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان دەستپێدەکات و تێیدا ٣٣ توێژینەوە لە بوارەکانی مێژوو، جوگرافیا و راگەیاندن و کۆمەڵناسی و شوێنەوار و بوارەکانی دیکە لە ماوەی دوو رۆژی کۆنفرانسدا پێشکەش دەکرێن کە پێشتر لە لایەن لیژنەی زانستی کۆنفرانسەوە پەسەندکراون.
 
کۆنفرانسی سلێمانی بە چاودێری سەرۆکی زانکۆ و لە درێژەی چالاکییەکانی یادی یۆبیلی زێڕینی دامەزراندی زانکۆی سلێمانیدا ساز دەکرێت.

 





 2018-11-11
 367