سەرۆكی زانكۆ پێشوازی لە پارێزگاری سلێمانی كرد



سەرۆكی زانكۆ پێشوازی لە پارێزگاری سلێمانی كرد

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 13-11-2018، پرۆفیسۆر یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و د. ئاراس فوریق زەینەڵ جێگری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و د. كاوە محەمەد ئەمین جێگری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی پێشوازیان لە د. هەڤاڵ ئەبو بەكر پارێزگاری سلێمانی كرد.

 لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی پرۆفیسۆر یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی گفتوگۆیان لەسەر كێشەی ئەم دواییەی هەندێك لە بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی كرد، سەرۆكی زانكۆ ئەوەی راگەیاند: لە ئێستا بەهەوڵی هەموو لایەك توانراوە كێشەی خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان چارەسەر بكرێت و سەرجەم پێدویستییەكانیان بۆ دابینبكرێت.
هەرلەو سەردانەیدا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی پێكەوە بینای بەشە ناوخۆییە سوتاوەكەیان بەسەر كردەوە كە لە ئێستادا سەرقاڵی نۆژەنكردنەوەین، پرۆفیسۆر یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی تەئكیدیكردەوە، وەك سەرۆكایەتی زانكۆ لەگەڵ نەبوونی پارەی پێویست  شەو رۆژ لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و خزمەتگەیاندن بە خوێندكارانمان.
 




 2018-11-13
 434